سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

تا ئێستا (196) جار هێرشكراوەتەوە سەر هەرێم

ئێران و گروپە چەکدارییە هاوپەیوەندەکانی، (١٩٦) هێرش و بۆردوومانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە و بەهۆیەوە، (٤) کەس کوژراون و (١٩) کەسی تریش برینداربوون.

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئازار 2026

تا ئێستا (196) جار هێرشكراوەتەوە سەر هەرێم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

راپۆرتی: تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT


لە ساتەوەختی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، تیمی کوردستانی عێراقی CPT، چاودێری ئەو جەنگە و کاریگەرییەکانی لەسەر هاووڵاتییان و دانیشتوانی مەدەنی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و تەواوی ئامار و داتای هێرشەکان و قوربانییان تۆمار دەکات.
لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ەوە، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق، سەرباری بە ئامانج گرتنی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، کامپی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بارەگای حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات و فڕۆکەخانەی هەولێر و کێڵگەی نەوتی و هۆتێل و ناوچەی نیشتەجێبوون و بارەگای کۆنی UN و بورجی کۆمپانیای پەیوەندیکردن و بارەگای فەرماندەیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستانیان بە ئامانجگرتووە.
لە ساتەوەختی دەستپێکردنی جەنگەکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانییان لە عێراق، (١٩٦) هێرش و بۆردوومانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە. لەو ژمارەیە، ( ١٦٢) هێرشیان بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر، (٢٦) هێرشیان بۆ سەر سنوری پارێزگای سلێمانی، (٥) هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای دهۆک و (٣) هێرشیش بۆ سەر سنوری پارێزگای هەڵەبجە بوون. بەمەش ڕێژەی (٨٢.٦٥٪)ی هێرشەکان بۆ سەر سنوری هەولێر، (١٣.٢٧٪) بۆ سەر سنوری سلێمانی، (٢.٥٥٪) بۆ سەر سنوری دهۆک و (١.٥٣٪)ی هێرشەکان بۆ سەر سنوری پارێزگای هەڵەبجە بوون.
لەو هێرشانە، (٤٣) هێرشیان بۆ سەر بارەگای حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون لە هەرێمی کوردستان، (٥٨) هێرشیان بۆ سەر کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و بنکەی سەربازی و بارەگا پەیوەندیدارەکان بە حکومەتی ئەمریکا بوون. (٩٥) هێرشی تریان بۆ سەر هۆتێل، ناوچەکانی نیشتەجێبوون، بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە، کێڵگەی نەوتی، کۆمپانیا و شوێنە ئاوەدانە مەدەنی نشینەکان بوون.
لە ساتی یەکەمی دەستپێکردنی ئەو جەنگە و هێرشەکانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، (٢٣) کەس بوونەتە قوربانی کە (٤) کەس گیانیان لە دەستداوە و (١٩) کەسی تریش برینداربوون. لەو ژمارەیە (١٥) قوربانییان لە سنوری پارێزگای هەولێر بوون، (٧) قوربانییان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و (١) قوربانیش لە سنوری پارێزگای دهۆک بوون. (١٤) لە قوربانییەکان ئەندامی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانن کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقن و لەناو بارەگا و کامپەکانیان بە ئامانجگیراون. (٦) قوربانی تریان پاسەوان یاخود کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان بوون و هیچ پەیوەندییەکان بە شەڕ و جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانەوە نەبووە. (٣) قوربانی تریشتیان، مەدەنی بوون.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سەرکۆنەی دەستپێشخەری هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکات کە خەریکە پڕیشکی شەڕەکە بەر تەواوی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێت. لەهەمانکاتدا، سەرباری سەرکۆنەکردن، تیمی سی پی تی نیگەرانی قوڵی خۆی بەرامبەر بە هێرشەکانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق و بە ئامانجگرتنی شوێنی مەدەنی نشین و شوێنی کار و ناوچە ئاوەدانەکان و دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم دەردەبڕێت.
ڕێکخراوی CPT مەترسی خۆی لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕەکە دەردەبڕێت و داوا لەهەموو لایەنەکانی بەشدار لەو جەنگە دەکات کە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنیدا ئەم جەنگە
ڕابگیرێت.
ڕێکخراوەکەمان بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی کاریگەری ئەو هێرشانە بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی و بەبەڵگەکردنی تاوانەکانی جەنگ لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT
٨ی ئاداری

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 22 کاتژمێر

هێرشە درۆنییەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان