سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هێرشە درۆنییەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان

شەوی رابردوو هەرێمی كوردستان روبەرووی زۆرترین هێرشی موشەكی و درۆنی بووەوە، بارەگاكانی پێشمەرگە، فڕۆكەخانە، بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان، كونسوڵخانەی توركیا، كرانە ئامانج دوو شەهید و پێنج برینداری لێكەوتەوە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئازار 2026

هێرشە درۆنییەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

لە شاری سلێمانی:

 شەوی رابردوو بە چوار درۆن بارەگاكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە فەرمانەیی و بە دوو درۆن بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان و بە سێ موچەك بارەگاكانی كۆمەڵە لە زڕگوێز كراونەتە ئامانج.

بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، شەوی رابردوو دووجار لەسەر یەک بەچوار درۆن بارەگای هێزەکانی (٧٠) و هەروەها بەدوو درۆن نزیک هەردوو بارەگای(UN)و نووسینگەی کونسوڵگەری تورکی لەشاری سلێمانی کراوەتە ئامانج، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت: ئەمشەو بەچوار درۆن، بارەگای هێزەکانی (٧٠) و هەروەها بە دوو درۆن نزیک بارەگای(UN) و نووسینگەی کونسوڵگەری تورکی لەشاری سلێمانی کراوەتە ئامانج و هێرشەکان هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.

هەرئەمشەو بە سێ موشەك هێرشكراوەتە سەر بارەگاكانی پێشووی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە زڕگوێز بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو بەناوی (ئاكۆ رەحیمی ) و دوو كەسی تریش برینداربوون.

 

لە شاری هەولێر:

شەوی رابردوو (9) هێرشی درۆنی كراوەتە سەر شاری هەولێر بەشی زۆریان بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێربووە،زۆرینەی درۆنەكان لەلایەن سیستەمی بەرگریەوە خراونەتە خوارەوە، بەڵام كارمەندێكی ئاسایش  بەناوی (وڵات تاهیر) شەهیدبووەو سێ كەسی دیكەش برینداربووە.

بە وتەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەرجەم هێرشە درۆنیەكان تێكشكێندراون، بەڵام پارچەی یەكێك لەو درۆنە تێكشێندراوانە لە نزیك شوێنی ئێشكگرتنی كارمەندانی ئاسایشی فڕۆكەخانە كەوتووە خوارەوەو  بەو هۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی فڕۆکەخانە بە ناوی (وڵات تاهیر) شەهید بووو سیانی دیكەش برینداربوون.

ئەگەرچی مەسعود پزیشیكان سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند چی دیكە هێرش ناكەینە سەر وڵاتانی دراوسێ بەڵام هێرشەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان بەردەوامن، كە زۆربەیان لەلایەن گروپە شیعەكانی لایەنگری ئێرانەوە دەكرێن. 

 گروپێکی شیعی عێراق بەناوی ( سەرایا ئەولیا دەم )بەرپرسیارێتی هێرشەکانیانی سەر هەولێر و سلێمانی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند کە ئەوان بوون ئەم هێرشانەیان ئەنجامداوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە