سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

- ئەمریكا دەیەوێت هێزە كوردەییەكان پڕچەك بكات بۆ هەڵگیرساندنی راپەڕین لە ئێران - كوردەكان داوای گەرەنتی سیاسیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە بەر لەوەی بچنە ناو هەر پرۆسەیەك لەگەڵ ئەمریكا - هێزە كوردییەكان چەندین جار سكاڵایان لەوەكردووە كە ئەمریكا بەتەنیا جێیهێشتوون

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئازار 2026

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
كەناڵی (CNN)ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بە ناونیشانی "سەرچاوەکان: سی ئای ئەی کاردەکات بۆ پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان بۆ هەڵگیرسانی ڕاپەڕین لە ئێران" بڵاوكردووەتەوەو تیادا دەڵێت:
 سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بابەتە راگەیاندووە، سی ئای ئەی کار بۆ پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان دەکات بە ئامانجی هاندانی راپەڕینی جەماوەری لە ئێران.
 ئیدارەی ترەمپ گفتوگۆی چڕوپڕ لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران و سەرکردە کوردییەکان لە عێراق دەکات سەبارەت بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی سەربازی بۆیان.
 گروپە چەکدارە کوردییەکانی ئێران هەزاران چەکداریان هەیە کە بەدرێژایی سنوری عێراق و ئێران بە تایبەتی لە کوردستانی عێراق چالاکی دەکەن.
 دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ مستەفا هیجری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران قسەی کردووە.
 بەرپرسێکی باڵای کوردی ئێران رايگەیاندووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران بەشداری ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە رۆژئاوای ئێران بکەن.
 ترەمپ رۆژی یەکشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی عێراق قسەی کردووە و تاوتوێی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران و چۆنیەتی هاوکاریی ئەمریکا و کوردەکان لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئەرکەکە کردووە.
 هەر هەوڵێک بۆ پڕچەککردنی گروپە کوردییەکانی ئێران پێویستی بە پشتیوانی کوردەکانی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕاندنی چەک و بەکارهێنانی خاكى کوردستانی عێراق وەك خاڵی دەستپێك.
 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە، پارتە کوردییەکانی ئێران پێش ئەوەی پابەندبن بە هەر هەوڵێکی چوونە پاڵ ئەمریكا چاوەڕێی گەرەنتی سیاسیی ئیدارەی ترەمپ دەکەن.
 چەندین بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ بە شێوەیەکی تایبەت هۆشدارییان داوە لە بێهیوایی رابردووی هێزە کوردییەکان لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا و نیگەرانیان لەوەی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بە جێهێڵراون.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 19 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 21 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز