سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

دۆسیەیی نەوت

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێران و گرتنی گەروی هورمز، عێراق رۆژانە بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت، كە رۆژانە 128 ملیۆن دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت.

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئازار 2026

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 
درەو:
بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێران و گرتنی گەروی هورمز،  عێراق رۆژانە بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت، كە رۆژانە 128 ملیۆن دۆلار  زیان بە عێراق دەگەیەنێت. 
ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئەمریكی دەڵێت: عێراق دەستیکرد بە راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە گەورەترین کێڵگەکانیدا لەگەڵ پڕ بوونی تانکییەكانی عەمبارکردن، هەروەها ئامادەکاری دەکات بۆ وەستاندنی نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێکدا لە ئەگەری بەردەوامبوونی قەیرانی گەرووی هورمز، بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان لە پرۆسەكە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەکردووە، دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێک دەستیکردووە بە داخستنی کێڵگەی رومێلان کە گەورەترین کێڵگەی نەوتە لە وڵاتەکەدا، لەگەڵ پرۆژەی قورنە ٢ی رۆژئاوا، بەوەش ئەمڕۆ سێشەممە نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا ڕاگیرا.
 سەرچاوەکان راشیانگەیاندووە: ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراویی بمێنێتەوە بەڕووی کەشتیوانیدا، ئەگەری هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داخستنەکە نزیکەی دوو لەسەر سێی کۆی بەرهەمی عێراق بگرێتەوە.
هاوكات راوەستانی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی (رومێلە)و كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی جەنگەوە، رۆژانە نزیكەی 128 ملیۆن دۆلار زیانی بە عێراق دەگەیەنێت. ئەمە بەپێی لێكدانەوەی روانگەی (ئیكۆ عێراق).
وەكو (ئیكۆ عێراق) ئاماژەی بۆ كردووە، كێڵەی رومێلە رۆژانە نزیكەی (1.4 ملیۆن) بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، توانای بەرهەمهێنانی هەرێمی كوردستانیش نزیكەی 200 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، بەم پێیەش تێكڕای بڕی راگیراوی بەرهەمهێنانی نەوت نزیكەی (1.6 ملیۆن) بەرمیلی رۆژانەیە. 
ئەگەر نرخی نەوت 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ئەژمار بكرێت، زیانی رۆژانەی راوەستانی بەرهەمهێنانی نەوت نزیكەی 128 ملیۆن دۆلارەو، پێشبینی دەكرێت بازنەی راوەستانی بەرهەمهێنان كێڵگەكانی تریش بگرێتەوە ئەگەر ئاڵۆزییەكان بەردەوام بن. 
(ئیكۆ عێراق) باس لەوە دەكات، بەردەوامی راوەستان بۆ ماوەی یەك هەفتە، بڕی 900 ملیۆن دۆلار زیان لە گەنجینەی عێراق دەدات و؛ ئاستی زیانەكە بۆ یەك مانگ دەبێت بە (3.8 ملیار) دۆلار.
"ئەمەش فشارێكی راستەوخۆ لەسەر بودجەی گشتی دروست دەكات كە بەرێژەی زیاتر لە 90% پشت بە داهاتە نەوتییەكان دەبەستێت، ئەگەر قەیرانەكەش بەردەوام بێت مەترسی كوردتهێنانی دارایی دروست دەبێت".
ئەوەی پەیوەندیدارە بە راوەستانی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە كوردستان، ترسی كۆمپانیا بیانییەكان لە هێرشی ئێران.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 23 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
٢ ئازار ٢٠٢٦

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران