سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مالكی: ترەمپ زانیاری هەڵەی پێدراوەو چەواشەكراوە

بڵاوکراوەتەوە لە: 3 شوبات 2026

مالكی: ترەمپ زانیاری هەڵەی پێدراوەو چەواشەكراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الشرقیە نیوز" :
?پێشتر هیچ گفتۆگۆ و رێككەوتنێكم لەگەڵ سودانی نەبوو، داوای دیداری كردو ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەوەی سازشم بۆ بكات.
?لە كۆی (9) كاندیدەكە (6)یان دەرنەچوون لە لیژنەكە، ماینەوە سێ‌ كەس و داوایان كرد لێكگەیشتن بكەین.
?پاشان پرسەكە كەوتە نێوان من و سودانی و داویان لێكردین خۆمان چارەسەری بكەین، سەرەنجام سودانی سازشی كرد بۆ من.
?كشانەوەی سودانی بەلامەوە كتوپڕبوو، چونكە بەردەوامبوو لەسەر كارەكانی و بەجدی كارەكانی رادەپەڕاند، خۆشی دەستپێشخەری كرد.
?هیچ مەرجێك لەنێوان من و سودانیدا نەبووە لەبەرامبەر كشانەوەی لە كاندیدبونی لە پۆستی سەرۆك وەزیران.
?مەسەلەی سازشكردنی من دەگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی، چونكە من لەلایەن ئەوانەوە كاندید كراوم.
?هەر پێشهاتێك رووبدات دەگەڕێینەوە بۆ چوارچێوەو لەوێوە هاتوین و لەوێوە دەڕۆێین.
?ئەگەر چوارچێوە بە دەنگی دوو لەسەر سێ هەر بڕیارێكی تر بدات، من پایەند دەبم پێوەی و دەكشێمەوە.
?ئەوانەی دەترسن لە گەڕانەوەی من بە رێگای ناڕاست هاتوونەتە پێشەوەوپێویستە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، ئەگینا من كێشەم لەگەڵ كەسدانییە.
?گروپە چەكدارەكان ئامادەییان هەبووە بۆ هاتنە ناو حكومەت و چەك دانان؛ پەیوەندییەكەی باشم هەیە لەگەڵیان و بەهۆی ئەو پەیوەندییەی هەمە  لەگەڵیان متمانەیان پێمەو رێزم لێدەگرن.
?زانیاریم پێگەیشتووە لەبارەی قسەكانی ترەمپ، هەندێك لەوڵاتان زانیاری چەواشەكارییان داوەتێ،‌ بەوەی من بگەڕێنمەوە هەندێك دەوڵەت ئارام نابێت.
?دەوترێت تویتەكەی ترەمپ لەناو عێراقەوە نوسراوە، من پێموتون پەرۆشم بۆ ئەوەی پەیوەندیم لەگەڵ ئەمریكا هەبێت، بەڵام ئەوە دەستوەردانە.
?زانیاریم هەیە لە كەسانی نزیك لە ناوەندی بڕیاری ئەمریكا، ئەوانیش سەریان سوڕماوە چۆن ئەوە روویداوە.
?من نوێنەرایەتی چوارچێوە دەكەم و دەستدەگرین بەمافی گەورەترین كوتلەوە، بەڵام دەمانەوێت ئەمریكا تێبگەیەنین كە ئێمە دژی كەس نین. 
?من تا كۆتایی بەردەوام دەبم، بەڵام لە هەر وێستگەیەكدا چوارچێوە بیەوێت بڕیاری خۆی بگۆڕێت ئەو سا من ئامادەم.
?عێراق سزا نادرێت، بەیاننامەكانی وەزارەتی دەرەوەش بە ئاڕاستەی هێوركردنەوەی دۆخەكە بووە.
?من پەیوەندیم لەگەڵ ترەمپ نییە، بەڵام ئەگەر پێداچونەوە بكات و بزانێت ئەو كەسانەی تویتەكەیان پێنوسیوە چەواشەیان كردوە رەنگە بڕیارەكەی بگۆڕێت.
?تەنها هەڵسوڕێنەری كارەكانی ئەمریكا لە بەغداد ئەو پەیامەی گەیاندووە، هەر چەندە دووجار پێیوتوم كە ئەوان دەستوەردان ناكەن لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران.
?بۆیە گومانم هەیە لە تویتەكەی ترەمپ و لە پێشینەكانی، هەرچەندە دواین جار هەڵسوڕێنەری كارەكانی ئەمریكا  پێیویتم كە تویتەكە راستە.
?هەڵسوڕێنەری كارەكانی ئەمریكا وتی، بەرژەوەندییەكانی ئێمە وادەخوازێت تۆ نەبیت بە سەرۆك وەزیران،  منیش پێموت عێراقیش بەرژەوەندی هەیە و بە پرۆسەیەكی دیموكراتی هاتووم.
?گلەیم هەیە لە هەندێك لەو وڵاتان هەیە دەستوەردانیان كردووەو ترەمپیان هانداوە دژی ئێمە.
?بۆچی توركیاو قەتەر و سوریا دەستوەردانیان لەكاروباری عێراق كردووە.
?سوریا زۆر زیانی پێگەیاندوین كاتێك بەشار ئەسەد سەرۆكی بوو، ناوەندی راهێنانی تیرۆرستان بوو.
?بە بەشار ئەسەدم وت بۆچی پشتیوانی تیرۆر دەكەن، رەتیكردەوە، بەڵام كە بەڵگەكانم خستە بەردەمی، وتی من ئاگام لێ نییە.
?ئەگەر ئەحمەد شەرع پارێزگاری لە وڵاتەكەی كردو رێگری لە هاتنی تیرۆرستان كرد بۆ عێراق، ئێمە ئامادەین بۆ هاكاریكردن و دروستكردنی پەیوەندی.
?پرۆسەی سیاسی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پەكیكەوتووە، تا سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێرێت ناتوانرێت كاندیدی سەرۆك وەزیران رابسپێرێت.
?پارتی و یەكێتی هەردووكیان هاوپەیمانمانن و نامەوێت بكەوینە نێوانیانەوە بۆیە دەمانەوێت خۆیان لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكبكەون.
?هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم تێهەڵكێشبووە.
?شاندەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی كە چوونەتە هەولێرو سلێمانی بۆ یەكخستنی دیدو بۆچونەكان هیچ ئەنجامێكی نەبووە، ئەمرۆش كۆبونەوەیەك هەیە لە هەولێر هیوادارین بگەنە رێككەوتن.
?ئەگەر زانیم زیان بە بەرژەوەندییەكانی عێراق دەگات بێگومان دەكشێمەوە، بەڵام مەترسییەكە لەوەدایە، ئەگەر ئەمڕۆ بكشێمەوە مەترسییە بۆ سەر سەروەری عێراق و دواتر بڕیاری تریشمان بەسەردا دەسەپێنن.
?من ئەم پرسە رادەستی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەم و پابەندم بە بڕیاری ئەوانەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 5 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات