سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە: 8 کانوونی دووەم 2026

هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
ئەمڕۆ وەفدی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە، بڕیارە بۆ هەڵسەنگاندنی پێشنیازی هەردوولا هەفتەی داهاتوو جارێكی تر كۆببنەوە، پارتی داوای كردووە هەردوولا كاندیدێكی هاوبەشیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆكۆكمار، یەكێتی رەتی كردووەتەوەو وتویەتی بۆچی بۆ پۆستەكانی خۆتان خۆتان دیاری دەكەن و بۆ پۆستەكانی یەكێتی دەبێت كۆدەنگی لەسەر بێت.
بەپێی یەدواداچوونەكانی (درەو) لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، گفتوگۆیان كردووە، ئەگەرچی رێككەوتن نەكراوەو بەرەو پێشچوونی جەوهەری نەبووە، بەڵام هەردوولا پێشنیازی خۆیان هەبووە:
-    وەفدی پارتی وتوویانە لە ئێستادا ئەولەویەتی بۆ ئێمە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەو دواتر لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار دەگەینە ئەنجام و رێككەوتن.
-    وەفدی یەكێتی جەختیان لەوە كردووەتەوە كە هەردوو پرسەكە (پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پۆستی سەرۆككۆمار) یەك فایلن و پێویستە پێكەوە هاوتەریب رێككەوتنی لەسەر بكەین.
-    وەفدی پارتی جەختیان كردووەتەوە كە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار با هەردوولامان كاندیدی خۆمان بكشێنینەوەو كاندیدێكی هاوبەشمان هەبێت و لەسەر كاندیدێك رێكبكەوین لەدەرەوەی كاندیدی فەرمی پارتی و یەكێتی، دەبێت پۆستی سەرۆككۆمار كۆدەنگی لایەنە كوردییەكانی لەسەر بێت. 
-    وەفدی یەكێتی بە وەفدی پارتیییان وتووە ئێمە سورین لەسەر كاندیدی فەرمی یەكێتی و ئەو پۆستە بە پشكی یەكێتی دەزانین.
-    لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی بە وەفدی پارتیان راگەیاندووە بۆچی كە دێتە سەر سەرۆككۆمار دەڵێن پێویستە كۆدەنگی لەسەر بێت و بەهەمولایەك كاندیدێكمان هەبێت، بەڵام كە دبێتە سەر پۆستەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەڵێن پشكی خۆمانەو كۆدەنگی ناوێ؟ 
 بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێكی تر وەفدی هەردوولا كۆببنەوەو پێشنیازەكانی خۆیان تاوتوێ بكەن و جارێكی تر گفتوگۆی لەسەر بكەنەوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پۆستی سەرۆككۆماری عێراق. 
وەفدەكەی پارتی
-    هۆشیار زێباری
-    پشتیوان سادق
-    ئومێد سەباح 
-    دڵشاد شەهاب
وەفدی یەكێتی
-    قوباد تاڵەبانی
-    دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
-    رێواز فایەق
-    ئامانج رەحیم 
-    شاڵاو شێخ سەڵاح

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات