سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 کانوونی یەکەم 2025

بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
لە هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە لە نێوان كاندیدی هەڵوێست و پارتی دا بوو، كاندیدەكەی هەڵوێست (153) دەنگ و كاندیدەكەی پارتی (119) دەنگی بەدەستهێناوە، هیچیان (50+1)ی واتا (165) دەنگیان بەدەستنەهێناو هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم.
هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لایەنی كورد و شیعەو سونە بوون بە دوو بەشەوە:
ئەوانەی دەنگیان بە كاندیدەكەی هەڵوێست (رێبوار كەریم)دا:
-    فراكسیۆنی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی محەمەد شیاع سودانی كە (46) كورسی هەیە
-    فراكسیۆنی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی كە (27) كورسی هەیە
-    فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (4) كورسی هەیە
-    فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری (1) كورسی هەیە
-    فراكسیۆنی سادقیونی خەزعەلی (27) كورسی هەیە

ئەوانەی دەنگیان بە كاندیدەكەی پارتیدا (شاخەوان عەبدوڵا)دا:
-    فراكسیۆنی پارتی (27) كورسی
-    فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا (29) كورسی
-    فراكسیۆنی فەتحی هادی عامری (21) كورسی
-    فراكسیۆنی رەوتی حیكمە (18) كورسی
-    فراكسیۆنی سیادە خەمیس خەنجەر (9) كورسی

رەوتی هەڵوێست كە بڕیاردەرەكەی عەلی حەمە ساڵحەو لە ئێستادا (لە شاری مەكەیەو لە بەجێهێنانی سونەتەی عومەرەیە) لە پەرلەمان كشایەوەو دیارموفتی چووە شوێنی، لە یەكەم هةڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا (5) كورسی بەدەستهێنا، (3) كورسی لە سلێمانی و (2) كورسی لە پارێزگای هەولێر

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

گۆڤاری The Cradle: سودانی پارەی دابوو بە ساڤایا

null
پێش 15 کاتژمێر

چالاکییەکانی (دی ئێن ئۆ) لە چارەکی دووەمی 2026

null
٢٧ تەممووز ٢٠٢٦

حکومەتی فیدراڵ سێ سفری سەر دینار لائەبات؟