سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

موچەی موچەخۆران لە نێوان هۆشیار زێباری و تەیف سامیدا

بڵاوکراوەتەوە لە: 29 کانوونی یەکەم 2025

موچەی موچەخۆران لە نێوان هۆشیار زێباری و تەیف سامیدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


شیكاری: درەو
? لە ساڵانی (2014 - 2016)، کاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (47 ترلیۆن و 440 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (4 ترلیۆن و 756 ملیار) دینار بە ڕێژەی (10%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (42 ترلیۆن و 684 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (90%) لە پشکی ڕاگیرا.
? لە ساڵانی (2023 - 2025)، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقە لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق نزیکەی (44 ترلیۆن و 784 ملیار و 450 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش نزیکەی (24 ترلیۆن و 758 ملیار 946 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (55%)ی پشکی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی زیاتر لە (20 ترلیۆن و 25 ملیار و 504 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (45%) لە پشکی ڕاگیراوە.

پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لەکاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی بووە لە 2014-2016؛
لە ساڵانی (2014 - 2016)، کاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (47 ترلیۆن و 440 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (4 ترلیۆن و 756 ملیار) دینار بە ڕێژەی (10%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (42 ترلیۆن و 684 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (90%) لە پشکی ڕاگیرا، بە جۆرێک؛
-    لە ساڵی 2014؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (1/12) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (19 ترلیۆن و 999 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (2 ترلیۆن و 280 ملیار) دینار بە ڕێژەی (11%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (17 ترلیۆن و 719 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (89%) لە پشکی ڕاگیرا.
-    لە ساڵی 2015؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (14 ترلیۆن و 817 ملیار) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (2 ترلیۆن و 476 ملیار) دینار بە ڕێژەی (17%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (12 ترلیۆن و 395 ملیار) دینار بە ڕێژەی (83%) لە پشکی ڕاگیرا. 
-    لە ساڵی 2016؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (12 ترلیۆن و 570 ملیار) دینار بووە، لەو بڕەش هیچ پشکێکی هەرێم ڕەوانە نەکراو بە ڕێژەی (100%) پشکی ڕاگیرا.
بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی یەکەم.
خشتەی یەکەم

 

پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق کە تەیف سامی وەزیری دارایی بووە لە 2023-2025؛
لە ساڵانی (2023 - 2025)، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقە لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق نزیکەی (44 ترلیۆن و 784 ملیار و 450 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش نزیکەی (24 ترلیۆن و 758 ملیار 946 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (55%)ی پشکی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی زیاتر لە (20 ترلیۆن و 25 ملیار و 504 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (45%) لە پشکی ڕاگیراوە، بە جۆرێک؛
-    لە ساڵی 2023؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 160 هەزار) دینار بووە، لەو بڕەش (4 ترلیۆن و 698 ملیار) دینار بە ڕێژەی (28%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (11 ترلیۆن و 911 ملیار و 639 ملیۆن و 160 هەزار) دینار بە ڕێژەی (72%) لە پشکی ڕاگیرا.
-    لە ساڵی 2024؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (14 ترلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 هەزار) دینار بووە، لەو بڕەش (10 ترلیۆن و 786 ملیار و 352 ملیۆن و 903 هەزار) دینار بە ڕێژەی (73%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 53 ملیار 870 ملیۆن و 874 هەزار) دینار بە ڕێژەی (27%) لە پشکی ڕاگیرا. 
-    لە ساڵی 2025؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش (9 ترلیۆن و 274 ملیار و 593 ملیۆن و 22 هەزار) دینار بە ڕێژەی (70%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 59 ملیار 993 ملیۆن و 977 هەزار) دینار بە ڕێژەی (30%) لە پشکی ڕاگیراوە. هەرچەندە لەسەردەمی تەیف سامیدا و بۆ ماوەی تەنیا (3) مانگ نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە دەفرۆشرێت واتا لە 27/9/2025 ەوە نەوتی هەرێم دەفرۆشرێت. 
بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی دووەم.
خشتەی 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 14 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات