سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

زیاتر لە (7 ملیۆن و 583 هەزار) بەرمیل؛ هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی رابردوودا

بڵاوکراوەتەوە لە: 25 کانوونی یەکەم 2025

زیاتر لە (7 ملیۆن و 583 هەزار) بەرمیل؛ هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی رابردوودا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لە مانگی رابردوودا گەیشتوەتە  زیاتر لە (7 ملیۆن و 583 هەزار) بەرمیل.
وەزارەتی نەوتی عێراق داتای كۆتایی هەناردەو داهاتی نەوتی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بڵاوكردەوە. بەگوێرەی داتاكە كە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئامادەی كردووە، لە مانگی (11)ی ئەمساڵدا عێراق بە تێكڕا بڕی (106 ملیۆن و 593 هەزارو 325) بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە؛ تێكڕای داهاتی نەوتی هەناردەكراوی عێراق لەو مانگەدا بریتی بووە لە، زیاتر لە (6 ملیارو 595 ملیۆن و 391 هەزار) دۆلار.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی (11) بەمشێوەیە بەسەر كێڵگە نەوتییەكاندا دابەشبووە: 
-    هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق: (98 ملیۆن و 709 هەزارو 795) بەرمیل
-    نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە: (7 ملیۆن و 583 هەزارو 733) بەرمیل
-    بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردن: (299 هەزارو 824) بەرمیل
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 14 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات