سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە بازگەكان پارتی و یەكێتی رێگری لە بەرپرسەكانیان دەكەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 کانوونی یەکەم 2025

لە بازگەكان پارتی و یەكێتی رێگری لە بەرپرسەكانیان دەكەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
 ئەمڕۆ لە بازگەی كۆیە رێگری لە چەند بەرپرس و پاسەوانێكی پارتی كرا بچنە سلێمانی، لەبەرامبەردا لە دێگەڵەو سماقولی رێگری لە  وەزیر و مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی كرا بچنە هەولێرەوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە بازگەی كۆیە (یەكێتی) رێگری كراوە لە چەند بەرپرس و پاسەوان و هێزی ئەمنی پارتی كە داخڵی سنوری كۆیە – سلێمانی ببن، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی – هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت: ئەمڕۆ دووشەممە لە بازگەی سنووری کۆیە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی سەر بەو بازگەیەوە، ڕێگری لە چەند بەرپرسێکی پارتی و پاسەوانەکانیان کرا کە بەرەو سلێمانی بچن و پێیان گوترا کە بەبێ هەماهەنگیی پێشوەختە ناتوانن بچنە سنووری سلێمانی، ئەمەش جێگەی سەرسووڕمان بوو، چونکە هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان لە سەرانسەری هەرێم ئازادە و هەموو پاسەوانەکانیش مۆڵەتی چەک هەڵگرتنیان هەیە.
لە بەرانبەر ئەو کردارەدا ڕێکارەکان لە بازگەکان توند کرا و هاتوچۆکان سنووردار کران، بەڵام دوای ئەوەی ڕوونکردنەوە درا کە ئەوەی ڕوویداوە هەڵەیەک بووە و بە مەبەست نەبووە، دۆخی بازگەکان ئاسایی بوویەوە.داواکارین ئەم ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو دۆخەیان دروست کرد.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەمڕۆ لە بازگەی دێگەڵە دوای رووداوەكەی بازگەی كۆیە رێگری كراوە لە فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (بەپلەی وەزیر) و  ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لە سلێمانیەوە بەرەو هەولێر رۆیشتوون، رێگریان لێكراوە بچنە هەولێر و گەڕاندویانەتەوە، لە بازگەی سماقولیش رێگری لە لوقمان وەردی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كراوە بچێتە هەولێر و گەڕاندوویانەتەوە. 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی