سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

رۆژنامەنوسێكی كورد خەڵاتێكی كەنەدی وەردەگرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی دووەم 2025

رۆژنامەنوسێكی كورد خەڵاتێكی كەنەدی وەردەگرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
لیژنەی دادوەری لەلایەن رێکخراوی پێن – کەنەداوە (PEN Canada Awards Night) ەوە بڕیاریدا خەڵاتی ئەمساڵی (ماری ئانژ گاریک) بداتە رۆژنامەنووسی كورد دیاری خالید مارف، لە پای كارو هەوڵەكانی بۆئازادكردنی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی، كە ساڵانە ئەو خەڵاتە دەدرێت رۆژنامەنووس و نوسەرێكی بیانی لە كەنەدا.
رێكخراوی پین لە كەنەدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمساڵ بڕیارمان داوە خەڵاتی (ماری ئانژ گاریک) بدەینە دیاری خالید مارف، لەپای هەوڵە خۆبەخشەكانی بۆ بەرگریكردن لە شێروان شێروانی و هاوڕێكانی لە زیندانی هەرێمی كوردستانی عێراق، هەوڵەكانی لە پشتیوانیكردن بۆیان و داواكردن لە دەستوەردانی حكومەتی كەنەدا بۆ ئازادكردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی و هاوڕێكانی.
 دیاری خالید لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی هەینی 28ی تشرینی یەكەمی 2025 لەلایەن رێکخراوی پێن - کەنەداوە خەڵاتی ماری ئانژ گاریک- وەرگرئەگرم، لەپای ئەوکارانەی لەسەر هاوڕێ و هاوپیشەمان. شیروان شیروانی لە چەند ساڵی رابردودا کردومە، راستی ئەوەی خۆشحاڵم ئەکات ئەوەنیە کە تەنیا خەڵاتەکە بۆ منە، بەڵکو پەیوەندی بە شیروانەوە هەیە کە شایانی زۆر لەوەزیاترە. لەهەمانکات خۆشحاڵم ناوەندێکی جیهانی گرنگی بە ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان ئەدات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی