سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

د. لەتیف رەشید بەنیازە خۆی كاندید بكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 تشرینی دووەم 2025

د. لەتیف رەشید بەنیازە خۆی كاندید بكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:

سەرچاوەیەكی نزیك لە د، لەتیف رەشید بە (درەو)ی راگەیاند: د، لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق بەنیازە بۆ خولێكی تر خۆی كاندیدی بكاتەوە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند نەكراون و قۆناغەكانی پێكهێنانی حكومەت دەستی پێنەكردووە.
لەگەڵ ئەوەی د. لەتیف رەشید بە نیازە جارێكی دیكە خۆی كاندید بكاتەوە، بەڵام باس لەوە دەكرێت كە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نیازی هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندید بكات، هەرچەندە لە لایەنی فەرمی یەكێتیەوە ئەو پرسە باس نەكراوە بەڵام لە ناوەندە ئیعلامی و لێدوانی چالاكە سیاسیەكانی عێراق باس لە نیەتی بافڵ تاڵەبانی دەكەن بۆ خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بە تایبەتیش دوای وتارە تۆمارەكراوەكەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی موسڵ بە زمانی عەرەبی بڵاویكردەوە، سەردانە چڕەكانی بۆ بەغداد.  
بە گوێرەی دەستوری عێراق چەند قۆناغێك هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق: 
-    قۆناغی یەكەم: پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە
-    قۆناغی دووەم: بریتیە لە  بانگەوازی سەرۆك كۆمار بۆ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی نوێ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كە نابێت لەدوای بانگەوازەكەی سەرۆككۆماری عێراق لە (15) رۆژ زیاتر درێژە بكێشێت، هەرچەنجە ئێستا فێڵێك دۆزراوەتەوە كە دانیشتنی یەكەم بە كراوەی جێدەهێڵن هەتا رێككەوتنی كوتلەكان لەسەر پۆستەكان یەكلا دەبێتەوە. 
-    قۆناغی سێەم :  لەدوای دانیشتنی یەكەم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت لەماوەی (30 رۆژ)دا؛ بەدەنگی (دوو لەسەر سێ) واتا لە كۆی (329 كورسی) بە دەنگی (220) كورسی، سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێرێت (ئەمە بەگوێرەی ماددەی 72ی دەستور).
خۆ ئەگەر لە خولی یەكەمی دەنگدان هیچ یەكێك لەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردبوو دەنگی (دوو لەسەر سێ)یان نەهێنا، ئەوا بەگوێرەی ماددەی (70ی دەستور)، لە گەڕی دووەمی دەنگداندا هەر كاندیدێك زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا دەبێت بە سەرۆك كۆمار. 

-    قۆناغی چوارەم: گفتوگۆی نێوان هێزە براوەكانی هەڵبژاردن و پێشكەشكردنی كابینەی وزاریی  و سوێندخواردنی لەبەردەم پەرلەماندا

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات