سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی: كە لە ئێران هاتنەوە كێچەكانیان كێچیان هەبوو

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی دووەم 2025

بافڵ تاڵەبانی: كە لە ئێران هاتنەوە كێچەكانیان كێچیان هەبوو

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی لە كۆتا وتاری بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا لە سلێمانی

- غەبغەبە.. جیاوازییەكی تری ئێمەو خەڵكی ترە.
جەنابی كام مەسعود داوای بانگەشەیەكی ئارامی كرد، بە قسەیان نەكرد، بۆیە من ئەمڕۆ دێمە جواب.
- ئەوانەی دوای ئەنفالی بارزانییەكان، سواری دەبابەی سەدام بوون بۆ خوێنی كورد، ئەوان ئێوە رزگار دەكەن؟
- دوای 31ی ئاب وتیان ئێمەو سەددام دوژمنی یەك نین، ئەوە ئیشارەتی خیانەتە.
- 31ی ئاب رۆژێك نییە لە بیر بچێ، دنیا لەبری ناچێتەوە ئەوانەی ئەو جەریمەیان كرد، ئەوانەی تیجارەتی نەوتیان ئەكرد لەگەڵ داعش، ئەوانەی چاویان داخست كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان جینۆساید كرا، ئەوانەی ئەو هەموو رەئیس عەشیرەتەیان كوشت، ئەوانەی ئەو هەموو عەشیرەتەیان مەجبور كرد ببن بە جاش، ئەوانەی كە دەوڵەمەندبوون و بە خوێن و نەوتی ئێوە دەوڵەمەند بوون و غەبغەبەیان بۆ دروست بوو، ئەوانە باسی كوردایەتی بۆ ئێمە ئەكەن؟!
- لەم كاتەدا خاكی ئێمە ئەفرۆشن بە توركیا.
- یەكێتیی و ئەم شارە ناتوانن بكڕن، ناتوانن تەهدیدمان بكەن.
- ئەوانەی سجنەكانمان پڕ دەكەن لە ئەكتیڤیست و رۆژنامەنوس، ئەوان باسی ئازادی بۆ ئێمە دەكەن؟
- سلێمانی بڕبووە لە خەڵك، چەند هەولێری لە زوڵمی ئەوان رایكردووەو ئەمڕۆ لێرەیە، چەند بزنسمان هەولێری بەجێهێشت لەبەر زەریبەی غەبغەیە تا بێت لێرە بیزنس بكات.
- خەڵكی كوردستان باش ئەزانن موشكیلەی معاش كێ دروستی كردو كێ چارەسەری كرد.
- كە لە ئێران هاتنەوە كێچەكانیان كێچیان هەبوو، ئێستا سەیری بكە 50 قەسریان هەیە، 50 تەیارەیان هەیە، 50 فۆتۆ مۆدێلیان هەیە، داوەشێی بۆ خۆت و كوردایەتییەكەن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 29 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 21 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟