سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

میدیای یەكێتی: 2 كاندیدی هەڵوێست پشتیوانی یەكێتی دەكەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی دووەم 2025

میدیای یەكێتی: 2 كاندیدی هەڵوێست پشتیوانی یەكێتی دەكەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، دوو كاندیدی رەوتی هەڵوێست پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی (222)ی یەكێتی راگەیاندووەوەو چونەتە ناو یەكێتی.
لەبەرامبەردا عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە: بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بە یەکێتی، ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دورخستەوە.. یەکێتی بەپارەی قاچاخی و دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە..
ئەو دوو كاندیدەی هەڵوێست كە میدیای یەكێتی وێنەی بڵاوكردوونەتەوە:
- یاساناس (رێباز شەهید عەبدوڵا)، كاندیدی ژمارەی (11)ی لیستی (225)ی هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی.
- مونیرە عەبدوڵا بەرزنجی، كاندیدی ژمارەی (16)ی لیستی (225)ی هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی
 
رەوتی هەڵوێست یەكەمجارە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەكات و (16) كاندیدی هەیە.
هەڵوێست لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردستان كە لە 2024 بەڕێوەچوو ( 30،699) دەنگی بەدەستهێنا.
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی