سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپرسی مەیدانی

هەڵبژاردنی کوردستان

هەڵبژاردنی عێراق بە پاكی و بێگەردی بەڕێوەدەچێت؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تشرینی دووەم 2025

هەڵبژاردنی عێراق بە پاكی و بێگەردی بەڕێوەدەچێت؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:

بەپێی ئەنجامی راپرسیەكی (دامەزراوەیی میدیایی درەو) رێژەی (55%)ی بەشداربووان پێیان وایە ساختەكاری دەكرێت و (22%) پێان وایە دیزاین دەكرێت و تەنیا (15%) پێیان وایە ساختەكاری ناكرێت.
بەشی راپرسی لە دامەزراوەی میدیایی درەو، لەماوەی رابردوودا سێ راپرسی ئەنجامداوە بەشێوەی (رووبەڕوو لەناو خەڵك) پەیوەست بە بەشداری و بایكۆت و رێژەی دەنگی لیستەكان و هۆكاری بەشداری و ساختەكاری و گۆمان لەسەر دیزاینی هەڵبژاردن، لێرەدا وەڵامی یەك پرسیار دەخەینە روو:

پرسیار: پێت وایە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە پاكی و بێگەردی بەڕێوەدەچێت؟

-    55%ی بەشداربووان پێیان وایە ساختەكاری دەكرێت
-    22%ی بەشداربووان پێیان وایە دیزاین دەكرێت 
-    15%ی بەشداربوان پێیان وایە پاك و بێگەرد دەبێت
-    9%ی بەشداربوان وەڵامەكانیان نازانمە.

واتا لەكۆی بەشداربووانی راپرسیەكە تەنیا (15%)ی پێیان وایە هەڵبژاردن پاك و بێگەرد دەبێت، (77%)ی بەشداربوان پێیان وایە ساختەكاری دەكرێت و دیزاین دەكرێت. 

ئەنجامی راپرسی بەپێی رەگەز:

-    ساختەكاری دەكرێت: لەناو نێر: 55% و لەناو مێ: 53%
-    دیزاین دەكرێت:  لەناو نێر: 22% و لەناو مێ: 21%
-    پاك و بێگەرد دەبێت : لەناو نێر: 15% و لەناو مێ: 16%
-    نازانم : لەناو نێر: 8% و لەناو مێ: 10%
-    

ئەنجامی راپرسی لە شاروناوچەكان:
-    ساختەكاری دەكرێت:   لە راپەڕین: 60%، لە هەڵەبجە: 42%
-    دیزاین دەكرێت:  راپەڕین: 24%، لە هەڵەبجە: 25%
-    پاك و بێگەرد دەبێت: راپەڕین 6%، لە هەڵەبجە: 26%

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 28 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 21 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟