سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێككەوتن واژودەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تشرینی یەکەم 2025

كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێككەوتن واژودەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
کۆمپانیای نەوتی "ئیکسۆن مۆبیل" ئەمریکی دوای نزیکەی دوو ساڵ لە دەرچوونی، بڕیارە بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکانی عێراق، لەڕێی واژۆکردنی رێککەوتنێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگەیەکی نەوتیی لە باشوری ئەو وڵاتە.
ئەم پێشهاتە دوای نزیکەی دوو ساڵ لە دەرچوونی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە وڵاتەکە دێت، کاتێک 22.7%ی پشکەکانی لە کێڵگەی رۆژئاوای (قورنە 1) گواستەوە بۆ کۆمپانیای نەوتی بەسرەی عێراقی و کۆمپانیای پترۆچینا ئەركی بەڕێوەبردنی ئەو کێڵگەیەی گرتە ئەستۆ.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ كەناڵی "ئەلشرق" کردووە: رەنگە وەزارەتی نەوتی عێراق داوای دابینكردنی دارایی و پەرەپێدانی دامەزراوەكانی هەناردەکردنیش لەسەر کەنداوی عەرەبی بکات، بە ئامانجی زیادکردنی توانای هەناردەکردن بۆ دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێک.
سەرچاوەكە دووپاتی کردەوە رێککەوتنێک لە نێوان عێراق و ئێکسۆن واژۆ دەکرێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
لای خۆیەوە، کۆمپانیا ئەمریکییەکە وەڵامی بەدواداچونەكانی "ئەلشرق" داوەتەوەو رایگەیاندووە: لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە گفتوگۆدایە، بەردەوام بەدواداچوون بۆ دەرفەتە بەردەستەکان دەکەین بۆ باشترکردنی وەبەرهێنانە ناوازەكانمان، ئەوە لەكاتێكدایە، ئاژانسی هەواڵی  "بلومبێرگ" بڵاویکردووەتەوە: کۆمپانیاکە دیراسەی گەڕانەوە دەكات بۆ كنەو پشکنین لە کێڵگەی مەجنون.
حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە وەبەرهێنانی بیانی زیاتر بۆ کەرتی نەوت رابکێشێت، ئامانجی ئەوەیە توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بەڕێژەی 50% زیاد بکات و تا ساڵی 2028 شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا تێپەڕێنێت.
عێراق بە نزیکەی خاوەنی ١٤٥ ملیار بەرمیل یەدەگی سەلمێنراوی نەوتە، ئامانجی ئەوەیە لە رێگەی چەندین پڕۆژەی گەشەپێدانەوە ئەو یەدەگانە بۆ زیاتر لە ١٦٠ ملیار بەرمیل زیاد بکات.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردودا، عێراق نزیکەی 30 گرێبەستی كردوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک تۆتال و بی پی و کۆمپانیا چینییەکان و پلانیشی هەیە ئەمساڵ خولی نوێی مۆڵەتدان دەستپێبکات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 7 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟