سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

راوێژكارێكی بارزانی: یەكێتی هۆكاری داواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتە

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تشرینی یەکەم 2025

راوێژكارێكی بارزانی: یەكێتی هۆكاری داواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


?دەستوەردانی ئەو لایەنانەش رۆڵی هەبووە كە خێری هەرێمی كوردستانیان ناوێت
درەو:
رۆژنامەی " الشرق الاوسط " :
نزیکەی ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا حزبە كاریگەرەكان نەیانتوانیوە حکومەتی نوێ پێکبهێنن،  ئەوەش ئاماژەیە بۆ قوڵی ناکۆکی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە نزیكی هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتووی عێراق، کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.
لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم رۆژانەدا دانوستانی چڕوپڕ ئەنجام دەدەن بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام چاودێران بەدووری دەزانن لەم كاتەدا سەركەوتوو بن، پێشبینیش دەكەن لەدایک بوونی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی عێراقدا بێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو دوو حزبە دەتوانن پۆستە حکومییەکان لە هەرێم و لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانیان لە پەرلەمانی هەرێم و فیدراڵی، لە چوارچێوەی یەک رێککەوتنی روونتردا دابەش بکەن.
سەرچاوەکان ئاشكرایان كردووە: واشنتۆن ماوەیەکە فشاری راستەوخۆى لەسەر ئەو دوو لایەنە دروست کردووە بۆ تەواوكردنی پێکهێنانی حکومەت.
دوابەدوای راگەیاندنی رێکەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کورد بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە هەفتەی رابردوودا، چاودێران پێشبینیان دەکرد دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت چالاکی زیاتر بەخۆوە ببینێت، تا دەگاتە راگەیاندنی کابینەی نوێی حکومەت، بەڵام سەرچاوەکان لە هەردوو حزب ئاماژەیان بەوە کردووە، لە ماوەی داهاتوودا سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی گشتی دەبن.
کیفاح مەحمود، راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رەتیدەكاتەوە دواكەوتنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە کوردستان بە شکست ناوببرێت، هۆكاری دواکەوتنی پێكهێنانی بۆ زۆر هۆکار دەگەڕێتەوە، کە زۆربەیان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرن، هەندێکی دیکەش پەیوەندییان بە دۆخی سیاسی عێراق و دەستوەردانەکانی ئەو لایەنانەوە هەیە کە خێری هەرێمی كوردستانیان ناوێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟