سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دابەشبوونی جوگرافی پرۆژەکانی شارەوانی لە کابینەی نۆیەم

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئەیلوول 2025

دابەشبوونی جوگرافی پرۆژەکانی شارەوانی لە کابینەی نۆیەم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

? پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەکانی شارەوانی؛ 
? (5 هەزار و 465) پرۆژە جێبەجێکراوە، بە تێچووی (5 ترلیۆن و 320 ملیار) دینار.
? (4 هەزار و 204) پرۆژەیان بە ڕێژەی (76.9%) و بە تێچووی (3 ترلیۆن و 535 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (67.6%)، دەکەونە زۆنی زەردەوە.
? (هەزار و 245) پرۆژەیان بە ڕێژەی (22.8%) و بە تێچووی (ترلیۆنێک و 705 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (32%)، دەکەونە زۆنی سەوزەوە.
? (16) پرۆژەیان بە ڕێژەی (0.3%) و بە تێچووی (20 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (0.4%)، لەچوارچێوەی هەرێمدان ناکەونە هیچ زۆنێکەوە.

یەکەم؛ پرۆژەکانی شارەوانی لەسەر ئاستی سێکتەرەکان لەکابینەی نۆیەم
پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەکانی شارەوانی دابەشی سەر پێنج سێکتەری سەرەکی بوونە، ئەوانیش؛
1.    سێکتەری شارەوانی (2 هەزار و 302) پرۆژە، بە گوژمەی (2 ترلیۆن و 900 ملیار) دینار.
2.    سێکتەری ئاوو ئاوەڕۆ  (2 هەزار و 956) پرۆژە، بە گوژمەی (2 ترلیۆن و 200 ملیار) دینار.
3.    سێکتەری گەشتوگوزار (142) پرۆژە، بە گوژمەی (49 ملیار) دینار.
4.    سێکتەری شوێنەوار (15) پرۆژە، بە گوژمەی (665 ملیۆن) دینار.
5.    شەقام و پردی ناو شارەکان (2 هەزار و 168) پرۆژە، بە گوژمەی (2 ترلیۆن) دینار.

دووەم؛ پرۆژەکانی شارەوانی لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان "زۆنی زەرد و سەوز" لەکابینەی نۆیەم
پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەکانی شارەوانی، (5 هەزار و 465) پرۆژە جێبەجێکراوە، بە تێچووی (5 ترلیۆن و 320 ملیار) دینار، بەجۆرێک؛
1.    (4 هەزار و 204) پرۆژەیان بە ڕێژەی (76.9%) و بە تێچووی (3 ترلیۆن و 535 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (67.6%)، دەکەونە زۆنی زەردەوە، کە پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ) دەگرێتەوە.
2.    (هەزار و 245) پرۆژەیان بە ڕێژەی (22.8%) و بە تێچووی (ترلیۆنێک و 705 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (32%)، دەکەونە زۆنی سەوزەوە، کە پارێزگاکانی (سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین) دەگرێتەوە.
3.    (16) پرۆژەیان بە ڕێژەی (0.3%) و بە تێچووی (20 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (0.4%)، لەچوارچێوەی هەرێمدان ناکەونە هیچ زۆنێکەوە.
بۆ بەرچاوڕوونی و وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەو گرافیکی هاوپێچ.

خشتە

گرافیکی پرۆژەکانی شارەوانی لە کابینەی نۆیەم

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 21 کاتژمێر

ئایا ناکۆکیی لایەنە کوردییەکان پێشمەرگە هەڵدەوەشێنێتەوە؟

null
١٧ تەممووز ٢٠٢٦

تۆم باراك: عەلی زەیدی توانای گۆڕینی ئاڕاستەی رابردووی هەیە

null
١٧ تەممووز ٢٠٢٦

نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵە شەهیدبوون