سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئاسایشی ئاو.... دابەشبوونی جوگرافی بەنداو و پرۆژەکانی ئاو

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئەیلوول 2025

ئاسایشی ئاو.... دابەشبوونی جوگرافی بەنداو و پرۆژەکانی ئاو

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

? پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ 
? (9) بەنداو بونیادنراوە، بە توانای گلدانەوەی (252 ملیۆن و 800 هەزار) مەتر سێجا، بە تێچووی (265 ملیار و 700 ملیۆن) دینار.
? (6) بەنداویان بە تێچووی (224 ملیار و 100 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (84.4%) کۆی تێچووی بەنداوەکان، دەکەونە سنوری ئیداری پارێزگای هەولێرەوە.
? بەنداوەکانی (دێوانە و تووڕەجار) بە تێچووی (32 ملیار و 400 ملیۆن) دینار و ڕێژی (12.2%)ی تێچووی (9) بەنداوەکە، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
? تەنها بەنداوی (خنس) بە گوژمەی (9.2 ملیار) و ڕێژەی (3.5%) تێچووی بەنداوەکان، دەکەوێتە سنوری ئیداری پارێزگای دهۆکەوە.
? کابینەی نۆیەم (10) پرۆژەی ئاوی جێبەجێکردووە و بەشێکیشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، کۆی پرۆژەکان توانای دابینکردنی (ملیۆنێک و 35 هەزار و 600) مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەیان هەیە لە ڕۆژێکدا، بە تێچووی (ترلیۆنێک و 135 ملیار و 600 هەزار) دینار.
? لە کۆی هەر (10) پرۆژەکە (4)یان بە تێچووی (851 ملیار و 700 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (75%) کۆی تێچووی پرۆژەکان، دەکەونە سنوری پارێزگای هەولێرەوە.
? سێ پرۆژەی بە تێچووی (162 ملیار و 700 ملیۆن) دینار و ڕێژی (14.3%)ی تێچووی (10) پرۆژەکە، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
? سێ پرۆژەی بە گوژمەی (121 ملیار 200 ملیۆن) دینار و ڕێژەی (10.7%)ی تێچووی پرۆژەکان، دەکەوێتە سنوری ئیداری پارێزگای دهۆکەوە. 

یەکەم؛ دروستکردنی بەنداو لە کابینەی نۆیەم دابەشبوونی جوگرافیان
پاڵپشت بە داتاکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (9) بەنداو بونیادنراوە، بە توانای گلدانەوەی (252 ملیۆن و 800 هەزار) مەتر سێجا، بە تێچووی (265 ملیار و 700 ملیۆن) دینار.
لە کۆی هەر (9) بەنداوەکە (6) بەنداویان بە تێچووی (224 ملیار و 100 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (84.4%) کۆی تێچووی بەنداوەکان، بە توانای گلدانەوەی (222.8) ملیۆن مەتر سێجا بە ڕێژەی توانای گلدانەوەی (88.1%) کۆی بەنداوە بونیادنراوەکان، دەکەونە سنوری ئیداری پارێزگای هەولێرەوە کە بریتین لە بەنداوەکانی (ئاقوبان، چەمرگە، دوین، گۆمەسپان، بەستورە و شەوگێڕ).
بەنداوەکانی (دێوانە و تووڕەجار) بە تێچووی (32 ملیار و 400 ملیۆن) دینار و ڕێژی (12.2%)ی تێچووی (9) بەنداوەکە، هاوکات بەتوانای گلدانەوە (23 ملیۆن) مەتر سێجا بە ڕێژەی (2.8%) توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەکان، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
تەنها بەنداوی (خنس) بە گوژمەی (9.2 ملیار) و ڕێژەی (3.5%) تێچووی بەنداوەکان، بەتوانای گلدانەوەی (7 ملیۆن) مەتر سێجای ئاو بە ڕێژەی (2.8%) توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەکان، دەکەوێتە سنوری ئیداری پارێزگای دهۆکەوە. بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و گرافیکی بەنداوەکان).
خشتەی ژمارە (1)
گرافیکی بەنداوەکان


 دووەم؛ پرۆژەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەم دابەشبوونی جوگرافیان
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (10) پرۆژەی گەورەی ئاوی جێبەجێکردووە و بەشێکیشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، کۆی پرۆژەکان توانای دابینکردنی (ملیۆنێک و 35 هەزار و 600) مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەیان هەیە لە ڕۆژێکدا، بە تێچووی (ترلیۆنێک و 135 ملیار و 600 هەزار) دینار.
لە کۆی هەر (10) پرۆژەکە (4)یان بە تێچووی (851 ملیار و 700 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (75%) کۆی تێچووی پرۆژەکان، بە توانای گەیاندنی (711 هەزار) مەتر سێجا/ڕۆژانە بە ڕێژەی (68.1%) کۆی توانای پرۆژە بونیادنراوەکان، دەکەونە سنوری ئیداری پارێزگای هەولێرەوە کە بریتین لە پرۆژەکانی ئاوی (فریاگوزاری ئاوی خێرا، قوشتەپە، پیرمام و دەوروبەری و تۆڕی ئاوی هەولێر).
پرۆژەکانی ئاوی (ڕانیە – چوارقوڕنە – حاجی ئاوا، دەربەندیخان و گۆپتەپە - چەمچەماڵ) سێ پرۆژەن بە تێچووی (162 ملیار و 700 ملیۆن) دینار و ڕێژی (14.3%)ی تێچووی (10) پرۆژەکە، هاوکات بەتوانای گەیاندنی (156 هەزار) مەتر سێجا ئاو/ڕۆژانە بە ڕێژەی (15.1%) توانای دابینکردنی ئاوی ڕۆژانە، دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
سێ پرۆژەی ئاوی (فایدە، ئاکرێ و گەیاندن و دانانی تۆڕی ئاو بۆ 51 گوندی دەڤەری بارزان) بە گوژمەی (121 ملیار 200 ملیۆن) دینار و ڕێژەی (10.7%)ی تێچووی پرۆژەکان، بەتوانای دابینکردنی (168 هەزار) مەتر سێجای ئاو/ ڕۆژانە بە ڕێژەی (16.2%)ی توانای دابینکردنی ئاوی ڕۆژانە، دەکەوێتە سنوری ئیداری پارێزگای دهۆکەوە. بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە (خشتەی ژمارە (2) و گرافیکی پرۆژەکانی ئاو).

خشتەی ژمارە (2)
گرافیکی پرۆژەکانی ئاو

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 43 خولەک

باڵیۆزو كونسوڵی بەریتانیا سەردانی (درەو)یانكرد 

null
پێش 16 کاتژمێر

چۆن بیر لە شار بکەینەوە؟

null
پێش 18 کاتژمێر

بۆری نه‌وتی عێراق و سوریا چه‌ند ساڵێكی تریش روناكی نابینێت