سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

رێككەوتنی نەوتی نێوان بەغدادو كوردستان چی لەخۆدەگرێت؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئەیلوول 2025

رێككەوتنی نەوتی نێوان بەغدادو كوردستان چی لەخۆدەگرێت؟ 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەبیل مەرسومی- پسپۆڕی ئابوری

یەكەم: رێككەوتنەكە لەگەڵ (8) كۆمپانیای بیانی كراوەو كۆمپانیاكانی (DNO)ی نەرویژی و (گەنێڵ ئینێرژی)ی توركی تێدا نییە؛ بەهۆی داواكارییان بۆ گەرەنتیكردنی پێدانی شایستە داراییەكانی پێشوویان كە دەگاتە (300 ملیۆن) دۆلار بە تەنیا بۆ كۆمپانیای (DNO) لەكۆی ملیارێك دۆلاری تێكڕای شایستە داراییە دواكەوتووەكان كە كۆمپانیا بیانییەكانی كوردستان داوای دەكەنەوە. 
دووەم: قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكە بە هەناردەكردنی (160 هەزار) بەرمیلی رۆژانە دەستپێدەكات لە كۆی بەرهەم كە ئێستا دەگاتە (240 هەزار) بەرمیل، ئەوەی دەمێنێتەوە كە 50 هەزار بەرمیلە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەرخان دەكرێت. 
سێیەم: لە رێككەوتنەكەدا 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك تەرخانكراوە، لەبری پارەی كاش ئەم تێچووە بە نەوت دەدرێت بە كۆمپانیاكان.
چوارەم: ئەم رێكخستنە تاوەكو كۆتایی ساڵ كاری پێدەكرێت، لە ساڵی نوێوە مانگانە نوێ ددەكرێتەوە تا ئەوكاتەی كۆمپانیایەكی راوێژكاریی نێودەوڵەتی بەوردی تێچووی بەرهەمهێنان دیاری دەكات. 
پێنجەم: حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر داوای كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكان لە كوردستان دەربڕیوە بۆ ئەوەی رێككەوتنەكە بەشێوەی نوسراو بێت نەك بە زارەكی، هەروەها تۆمار بكرێت و دادگای نابژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لایەن دادوەرو گەرەنتیكاری جێبەجێكردنی ئەم رێككەوتنە بێت. 
شەشەم: پێشبینی دەكرێت وەزارەتی نەوتی فیدراڵی گریبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای "وورد ماكنزی"ی بەریتانی ئیمزا بكات بۆ ئەوەی ببێت بە راوێژكاری تەكنیكی كە تێچووی بەرهەمهێنان بەشێوەیەكی ورد دیاری دەكات و دواتریش دەكرێت رێككەوتنەكەی ئێستا بكرێت بە رێككەوتنێكی هەمیشەیی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟