سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"لە هێرشەكەی شەنگالدا هەماهەنگی لەنێوان بەغداد و ئەنكەرەدا نەبووە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەكی لەباری هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بوسەر شەنگال بڵاوكردەوە، كە تێیدا فەرماندەیەكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان بەناوی (زەكی شەنگالی) شەهید بوو.
بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەكات:          
•    عێراق ئیدانەی هێرشی توركیا دەكات بۆسەر ناوچەی نیشتەجێبوون لە شەنگال            
•    رەتیدەكەینەوە هیچ هەماهەنگییەك لەنیوان بەغداد و ئەنكەرە هەبێت بۆ ئەو هێرشانە    
•    عێراق داوا لە توركیا دەكاتەوە هێزەكانی لە بەعشیقە بكشێنێتەوە  
•    هەماهەنگی نێوان عێراق و توركیا پێویستە لەسەر بنەمای روانگەیەكی هاوبەش بێت بۆ تیرۆر بە هەموو شێوازەكانییەوە، بەجۆرێك هاوڵاتیانی مەدەنی تێدا پارێزراو بن
دوێنێ كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا شەهیدبوونی (زەكی شەنگالی) پشتڕاستكردەوە و گومانی خۆی نیشاندا لەوەی لەو هێرشە ئاسمانییەدا پارتی دیموكراتی كوردستان یاخود حكومەتی عێراق هاوكاری توركیایان كردبێت و زانیارییان پێدابێت بەتایبەتی ئەوەی لەكاتی هێرشەكەدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك لە توركیا بوو.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی