سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

"مام زەكی پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی حكومەتی عێراق هەبووە" 

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئاب 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) گومان دەكات پارتی و بەغداد چاوساغی ئەنكەرەیان كردبێت لە هێرشەكەی شەنگال، وەزارەتی بەرگری توركیاش وردەكاری هێرشەكەو زانیاری لەبارەی ئەو سەركردەیەی كەجەكە بڵاودەكاتەوە كە لە هێرشەكەدا شەهید كرا.
دەستەی هاوسەرۆكایەتی (كەجەكە) لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (درەو میدیا) كەوتووە دەڵێ: "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شەنگالەوە دەستمان كەوتووە، گومان دەكرێت هێزەكانی نزیك بە پارتی دیموكراتی كوردستان یان حكومەتی عێراق هاوكارییان كردبێت بۆ ئەو هێرشە، سەرنجڕاكێش ئەوەیە، كە ئەو هێرشە ڕێك پاش سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەنكەرە ڕویداوە، مام زەكی زۆرجار وەك نوێنەری خەڵكی ئێزدی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق دیداری كردووە".
(كەجەكە) ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر حكومەتی عێراق و پارتی پەیوەندییان بەو هێرشەوە نیە، پێویستە بۆ ڕایگشتی ئاشكرابكەن و ئەو هێرشە شەرمەزار بكەن.

توركیا وردەكاری هێرشەكە ئاشكرادەكات
وەزارەتی بەرگری توركیا لە تویتێكدا كە لەڕێی تۆری كۆمەڵایەتی تویتەرەوە بڵاویكردەوە، هەواڵی شەهیدكردنی ئەو بەرپرسە باڵایەی (كەجەكە)ی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند" (ئیسماعیل ئوزدان) بەرپرسی ڕێكخراوی (كەجەكە/پەكەكە) بووە، لە ناوچەی شەنگالی باكوری عێراق و داواكراو بووە لە لیستی سوری وەزارەتی ناوخۆو لە پرۆسەیەكی هاوبەشی سوپا و دەزگای هەواڵگری توركیادا كوژراوە".
سەرچاوەكانی نزیك لە سوپا و حكومەتی توركیا بایەخێكی زۆریان بەو پرۆسە سەربازییە داوە كە (ئیسماعیل ئوزدان)ی تێدا كرایە ئامانج.

توركیا خەڵاتی بۆ دەستگیركردنی ئوزدان دانابوو 
ئیسماعیل ئوزدان، كە بە (مام زەكی شەنگالی) ناسرابوو، تەمەنی (66 ساڵ) بوو، بە بەتەمەنترین ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان دادەنرێت.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا لە قەزای شەنگال شەهیدكرا. 
بەگوێرەی قسەی سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیا، ئوزدان لەنێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996 چەندین چالاكی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ئەوروپا ئەنجامداوە، ساڵی 1996 بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ (پەكەكە) لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیانەوە دەستگیركراوە، ساڵی 1998 ئازادكراوە، دواتر لەڕیزەكانی (كەجەكە) درێژەی بەكاری سیاسی و چەكداری داوە، ساڵی 2018 بە بەرپرسی (كەجەكە) لە ناوچەی شەنگال دەستنیشانكراوە.

لیستی داواكراوان و پێناسەی ئەنكەرە بۆ تیرۆر
لیستی داواكراوان لە توركیا، پێكدێت لە (5) لیستی جیاواز، ئەوانیش لیستەكانی (سور، شین، سەوز، پرتەقاڵی و خۆڵەمێشی) ین. 
هەریەك لەم لیستانە ناوی ئەو كەسانە لەخۆدەگرێت كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە داواكراون بەتۆمەتی پەیوەندییان بەڕێكخراوە"تیرۆرستییەكان" و چەپ و جوداخوازەكان، ئەوان كە دینیان قۆرخكردووە، لەگەڵ ڕێكخراوەكەی (فەتحوڵا گولەن).
لیستی سوری داواكراوان، لەڕیزی پێشەوەی لیستەكانی تردا دێت و گەورە بەرپرسانی ڕێكخراوە "تیرۆرستییەكان" لەخۆ دەگرێت، دەسەڵاتدارانی توركیا (4 ملیۆن) لیرە خەڵاتیان داناوە بۆ هەر كەسێك زانیارییەكانی ببێتە هۆی دەستگیركردنی یەكێك لەو كەسانە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 20 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت