سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەغداد بە فەرمی دان بە پارێزگای هەڵەبجەدا دەنێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئاب 2018

بەغداد بە فەرمی دان بە پارێزگای هەڵەبجەدا دەنێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا): 

لە سێ نوسراوی جیاوازدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رەسمی دان دەنێت بە پارێزگای هەڵەبجەدا. 
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی رەسمی خۆی سێ نوسراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بڵاوكردەوەو نوسیویەتی" ڕەزامەندی فەرمی بەغدا وەرگیرا".

لە نوسینەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە" ھەڵەبجەییەكان لە ڕۆژی ٩ی ئابی ٢٠١٨ ەوە بە فەرمی (كارتی نیشتیمانی و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان) دەكرێت بە ناوی (پارێزگای ھەڵەبجە)ی جگەرگۆشەمەوە وەك پارێزگای ژمارە ١٩ ی عێراق و چوارەمین پارێزگای ھەرێم".
بەپێی نوسراوەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی ئەم فەرمانگانە: 
* بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە

* بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پاریزگای هەڵەبجە.
* بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی پارێزگای هەڵەبجە.
* تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە.
* پۆلیسی گومرگی پارێزگای هەڵەبجە.
* نشینگەی پارێزگای هەڵەبجە

* بەڕێوەبەرایەتیی زانیاری پارێزگای هەڵەبجە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 خولەک

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

null
پێش 10 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە