سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پێنج لایەنەكەی پێشوو نزیكەی 550 هەزار دەنگ كەمیانكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئاب 2018

پێنج لایەنەكەی پێشوو نزیكەی 550 هەزار دەنگ كەمیانكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی / محەمەد رەئوف
بەپێی ئەنجامی كۆتایی ژماردنەوەی دەستيى دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق (كە تا ئێستاش لایەنە ناڕازیيەكان پێیان وایە ساختەكاری گەورە كراوە)، زۆرترین رێژەی كەمكردنی دەنگەكان، دەنگی بزوتنەوەی گۆڕانە كە ( 58%ی دەنگەكانی كەمیكردووەو كەمترین رێژەش پارتیيە كە ( 0.7%) دەنگەكانی كەمیكردووە).
بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق، بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014، لە سێ پارێزگاكەی هەرێم، پێنج لایەنەكەی پێشوو كە ئەندامیان هەبووە لە پەرلەمانی عێراق ( 547،040 ) لە دەنگەكانیان كەمیكردووە، بەشێوەیەك:

* پارتی (5،287) دەنگ كەمیكردووە بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 2014 بە رێژەی ( 07%) كەمیكردووە.

*یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (125،898) دەنگ بەرێژەی 26% كەمیكردووەو بزوتنەوەی گۆڕان (272،892) دەنگ و بەرێژەی ( 58%) كەمیكردووە.

*یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (94،160) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی (49%).

* كۆمەڵی ئیسلامی (48،803 ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 35%).

لەم خشتەیەی خوارەوەدا رێژەی دەنگەكان رونكراوەتەوە:

  لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (1،799،686) كەس دەنگی داوە، بە بەراورد بە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014ی پەرلەمانی عێراق كە (2،128،167 ) كەس دەنگی دابوو، ژمارەی دەنگدەران (328،481) كەمیكردووەو لە دەنگی حزبەكان رۆیشتووە، ئەمە سەرەرای ئەوەی هاوپەیمانی (122،753) دەنگ و نەوەی نوێش (155،645) دەنگيان هێناوە، كە هەمووی لە دەنگی پێنج لایەنەكەی پێشوو كەمیكردووە.
بەپێی ئەو دەنگانەی لە سێ پارێزگاكەی هەرێم بەدەستیان هێناوە لە هەڵبژاردنی 2018 :

* پارتی دیموكراتی كوردستان ( 40%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە كە لە هەڵبژاردنی 2014 34.3% بەدەستهێنابوو.

* یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ( 20.3%) دەنگی بەدەستهێناوە پێشتر ( 23%) بەدەستهێنابوو.

* بزوتنەوەی گۆڕان (11%) دەنگی بەدەستهێناوە پێشتر ( 22.2%) بەدەستهێنابوو.

*یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (5.4%) بەدەستهێناوە، پێشتر (9%)ی بەدەستهێنابوو.

* كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان (5.1% ) پێشتر ( 6.6%)ی بەدەستهێنابوو.

* نەوەی نوێ ( 8.5%).

* هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ( 6.8%).

لەم خشتەیەی خوارەوەدا جیاوازی رێژەی دەنگەكان رونكراوەتەوە:


دەنگی حزبەكان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەنجامی كۆتایی ژماردنەوەی دەستيی دەنگەكان بەم شێوەیە بووە كە لەم خشتەیەدا روونكراوەتەوە:


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 20 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت