سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بریمەر: لە عێراق سیاسەتمەدارم نەبینی؛ هەندێكیان بە دوای پارەدا دەگەڕان

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئاب 2025

بریمەر: لە عێراق سیاسەتمەدارم نەبینی؛ هەندێكیان بە دوای پارەدا دەگەڕان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
پۆڵ بریمەر، فەرمانڕەوای  پێشوی مەدەنی ئەمەریکا لە عێراق دەڵێت: ئەوانەی لە ساڵی  2003 دا لە بەغداد چاوی پێیان کەوتووە، سیاسەتمەداری راستەقینە نەبوون، بەڵکو کەسانێک بوون زۆرینەیان ئەزمونیان نەبوو، هەندێکیشیان تەنها بەدوای پارەدا دەگەڕان، بەشێكی تریشیان تەنها كاتیان بە فیڕۆدام.
لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ كەناڵی(mbc) كە رۆژنامەنوسی سعودی مالیك ئەلروقی ئەنجامیداوە تيايدا بە بریمەر دەڵێت: چاوم بە زۆربەی سیاسەتمەدارە عێراقییەکان و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی حوکم كەوتووە،  کە لە ساڵی (٢٠٠٣) لە سەردەمی داگیرکردنی بەغداد لەگەڵ ئێوە لە کۆشکی سەدام حسێن کۆدەبوونەوە، پێیان وتم تۆ هۆکاری وێرانکردنی عێراق و وێرانکردنی ئایندەو ئەوەی ئێستا تیایداین.
لە وەڵامدا بریمەر وتویەتی: مالیک ئازیزم، من سیاسەتمەدارێكم نەبینیوە، کەسانێکم ناسی کە زۆربەیان ئەزموونیان نەبوو، هەندێکیان تەنها پارەیان دەویست و هەندێکیشان تەنها کاتیان بەفیڕۆدام.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە