سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مانگێكە حكومەتی هەرێم كۆنەبووەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئاب 2025

مانگێكە حكومەتی هەرێم كۆنەبووەتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
ماوەی مانگێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنەبووەتەوە، چەند رۆژێكە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی وڵاتن.
بەپێی بەدواداچوونەكان:
-    مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەمەبەستی پشكنینی تەندروستی ماوەی چەند رۆژێكە لە نەمسایەو تا ئێستا نەگەڕایەوەتەوە.
-    مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی زیاتر لە (20) رۆژە بۆ پشوو لەگەڵ خێزانەكەی لە ئەمریكان. 

هەموو چوارشەمەی هەفتەیەك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، بەڵام بەهۆی گەشتی سەرۆكی حكومەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران چوار هەفتەیە كۆبوونەوەی نەكردووە، دواین كۆبوونەوە لە 30ی تەمووزی 2025 كردویەتی واتا نزیكەی مانگێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنەبووەتەوە.
كۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەكاتێكدایە نزیك دەبینەوە لە مانگی ئەیلول، هێشتا موچەخۆران موچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە، سەرەڕای پێكنەهێنانی حكومەت و پەرلەمان و ئەو گرژی و شەڕو ئاڵۆزیانەی لە هەرێم هەیە. 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

سیامەند موعینی: گۆڕینی رژێمی ئامانجی ئەمریكاو ئیسرائیلە

null
٢١ تەممووز ٢٠٢٦

ئۆجالان: دەبێت پرۆسەی یاسایی دەستپێبکات

null
٢٠ تەممووز ٢٠٢٦

ئیسرائیل پلانی هەبووە لە ئاسمانەوە پشتیوانی هێزە كوردییەكانی ئێران بكات