سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2005 – 2025

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئاب 2025

هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2005 – 2025

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 
? لە دوو دەیەی ڕابردووداو لە یەکەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا هەڵبژاردنی خولی شەشەم  کە بڕیارە لە (11/11/2025) بەڕێوەبچێت، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبووە/هەیە لە (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) هاوڵاتییەوە بۆ (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتی بەرزبووتەوە، بەو مانایایەی لە ماوەی (2005 – 2005) بەڕێژەی (70%) و (ملیۆنێک و 592 هەزار و 765) هاوڵاتی نوێ مافی بەشداریکردنیان بەدەستهێناوە.
? لە هەڵبژاردنی خولی دووەم لە ساڵی (2010)ەوە بۆ خولی شەشەم لە (2025)، ژمارەی گشتی دەنگدەر لە پارێزگای هەولێر (54%) و سلێمانی (40%) دهۆک (64%) زیادی کردووە.
? بەپێی دوا ئاماری کۆمسیۆن لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم، بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوانەی مافی بەشدارییان هەیە ژمارەیان (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتییە و (79%) بایۆمەتریان هەیەو (21%)یان بایۆمەترییان نەکردووە.

یەکەم؛ ژمارەو ڕێژەی گەشەی گشتی دەنگدەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2005 – 2025
لە دوو دەیەی ڕابردووداو لە یەکەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە (30/1/2005) لەسەر ئاستی گشتی عێراق بە یەک بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) هاوڵاتی بوون، تا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران کەوا بڕیارە لە (11/11/2025) بەڕێوەبچیت، ئەو ژمارەیە بۆ (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەرزبووتەوە، بەو مانایایەی لە ماوەی (2005 – 2005) بەڕێژەی (70%) و (ملیۆنێک و 592 هەزار و 765) هاوڵاتی ژمارەیان زیادی کردووەو مافی بەشدارییان بەدەستهێناوە، ئەگەر وردتری بکەینەوە، ئەوا؛
1.    لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (30/1/2005) لەسەر ئاستی عێراق بە یەک بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) هاوڵاتی بوون، بەراورد بە خولی یەکەمی هەڵبژاردن.
2.    لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (7/3/2010) لەسەر ئاستی عێراق بە (18) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (2 ملیۆن و 590 هەزار و 274) هاوڵاتی بوون، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان هەبوو (299 هەزار و 538) هاوڵاتی بە ڕێژەی (13%) زیادیانکردووە.
3.    لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (30/4/2014) لەسەر ئاستی عێراق بە (18) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (2 ملیۆن و 717 هەزار و 82) هاوڵاتی بوون، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان هەبوو (126 هەزار و 808) هاوڵاتی بە ڕێژەی (5%) زیادیانکردووە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێش خۆی.
4.    لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (12/5/2018) لەسەر ئاستی عێراق بە (18) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (3 ملیۆن و 144 هەزار و 730) هاوڵاتی بوون، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان هەبوو (427 هەزار و 648) هاوڵاتی بە ڕێژەی (16%) زیادیانکردووە، بەراورد بە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
5.    لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) لەسەر ئاستی عێراق بە (83) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر (4) بازنەی هەڵبژاردن، سلێمانی (5) بازنەی هەڵبژاردن و دهۆک (3) بازنەی هەڵبژاردن بوو) مافی بەشداریکردنیان هەبوو  لە هەڵبژاردنەکەدا (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) هاوڵاتی بوون، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان هەبوو (306 هەزار و 43) هاوڵاتی بە ڕێژەی (10%) زیادیانکردووە، بەراورد بە خولی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
6.    لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەوا بڕیارە لە (11/11/2025) لەسەر ئاستی عێراق بە (18) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردن پێکبهێنێت، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەیە لەم هەڵبژاردنەدا (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتین، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان دەبێت (432 هەزار و 728) هاوڵاتی بە ڕێژەی (13%) زیادیانکردووە، بەراورد بە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆ وردەکاری و بەرچاوڕوونی زیاتر لەسەر بڕو ڕێژەی گەشەی ژمارەی گشتی دەنگدەر لەسەر ئاستی گشتی هەرێم و پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) بڕوانە خشتەی ژمارە (1)، کە بە جۆرێک لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2010)ەوە بۆ خولی شەشەم لە (2025)، ژمارەی گشتی دەنگدەر لە پارێزگای هەولێر (54%) و (492 هەزار و 427) کەس، سلێمانی (40%)  و (434 هەزار و 442) کەس و دهۆک (64%) و (366 هەزار و 358) کەس زیادیان کردووە.
خشتەی ژمارە (1)

یەکەم؛ ژمارەی گشتی دەنگدەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
وا بڕیارە لە (11/11/2025) خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەم هەڵبژاردنە هەر پارێزگایەک و بازنەیەکی هەڵبژاردن دەبێت، بەم پێیەش هەرێمی کوردستان دابەشی سەر سێ بازنەی هەڵبژاردنی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک بووە) بە پێی دواین ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دوا نوێکردنەوەی (4/8/2025)ە، لەسەر ئاستی هەرسێ بارێزگاکەی هەرێمی کوردستان؛
    ئەوانەی مافی بەشدارییان هەیە ژمارەیان: (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتییە.
    ئەوانەی بایۆمەتریان كردووە ژمارەیان:(3 ملیۆن و 070 هەزار و 839) هاوڵاتییە بە  رێژەی 79%.
    ئەوانەی بایۆمەتریان نەكردووە ژمارەیان: (812 هەزار و 662) بە ڕێژەی (21%).
ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە و ژمارەیان: (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتییە، بەجۆرێک دابەشبوون بەسەر پارێزگانی هەرێمی کوردستان، وەک؛
    پارێزگای هەولێر: (ملیۆنێک و 410 هەزار و 112) هاوڵاتی.
    پارێزگای سلێمانی: (ملیۆنێک و 530 هەزار و 893) هاوڵاتی.
    پارێزگای دهۆك: (940 هەزار و 496) هاوڵاتی.
ئەوانەی بایۆمەتریان كردووە كۆی گشتی ژمارەیان (3 ملیۆن و 70 هەزار و 839) هاوڵاتییەو دابەشبوون بەسەر پارێزگانی هەرێمی کوردستان، وەک؛
    پارێزگای هەولێر: (ملیۆنێک و 88 هەزار و 601) هاوڵاتی بەڕێژەی (77%).
    پارێزگای سلێمانی: (ملیۆنێک و 202 هەزار و 502) هاوڵاتی  بەڕێژەی (78%).
    پارێزگای دهۆك: (779 هەزار و 736) هاوڵاتی بەڕێژەی (83%).
ئەوانەی بایۆمەتریان نەكردووە كۆی گشتی ژمارەیان (662 هەزار و 812) هاوڵاتییەو دابەشبوون بەسەر پارێزگانی هەرێمی کوردستان، وەک؛
    پارێزگای هەولێر: (321 هەزار و 511)  هاوڵاتی بەڕێژەی (23%).
    پارێزگای سلێمانی:(330 هەزار و 391) هاوڵاتی بەڕێژەی (22%).
    پارێزگای دهۆك: (160 هەزار و 760)  هاوڵاتی بەڕێژەی (17%).
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و گرافیکەکانی هاوپێچ.

 

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 44 خولەک

باڵیۆزو كونسوڵی بەریتانیا سەردانی (درەو)یانكرد 

null
پێش 16 کاتژمێر

چۆن بیر لە شار بکەینەوە؟

null
پێش 18 کاتژمێر

بۆری نه‌وتی عێراق و سوریا چه‌ند ساڵێكی تریش روناكی نابینێت