سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە ئێستادا سێ سەرۆكی حزب لە سلێمانی لە زیندانن

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئاب 2025

لە ئێستادا سێ سەرۆكی حزب لە سلێمانی لە زیندانن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
سێ سەرۆكی حزب (لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ، ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمان) لە سلێمانی لە زیندانن.
یەكەم/ لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل كە خاوەندی (2) كورسی پەرلەمانی كوردستانە، ئەمڕۆ دوای كۆنترۆڵكردنی لالەزار بارەگای سەرەكی بەرەی گەل، لاهور شێخ جەنگی دەستگیركراو، لە ئێستادا لە زیندانی كانی گۆمە زیندانی كراوەو بڕیارە بە مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بكرێت.


دووەم/ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:
رۆژی 12ی ئابی 2025 بە بڕیاری دادوەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە خاوەنی (15) كورسی پەرلەمانی كوردستان و (9) كورسی پەرلەمانی عێراقە،دەستگیركراو پێنجشەممە برایە بەردەم دادگاو بڕیارە لە 28ی ئاب دادگایی بكرێت دوای ئەوەی بە غیابی بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی سزا درا، لە ئێستادا لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسە لە فەرماندەیی لە مەعەسكەر سەلام.

سێیەم/ ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی لە 10ی تەموزی رابردووەوە لە سلێمانی دەستگیركراوە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نازانرێت و ناشزانرێت لە كوێ زیندانیكراوە. 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی