سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

قەرزی سندوقی خانەنشینی لە سەر موچەخۆران

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 تەمموز 2025

قەرزی سندوقی خانەنشینی لە سەر موچەخۆران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری: درەو 

? سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ساڵانی (2015 - 2024)، موچەخۆران (16) موچەی تەواویان وەرنەگرتووە، (44) موچەشیان بە لێبڕینەوە بۆ خەرجکراوە، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی دارایی موچەخۆران لەماوەی (36) مانگ و خانەنشینان لە ماوەی (60) مانگدا، ناچارن لەو موچانەی وەریان نەگرتووە یان بە لێبڕینەوە بۆیان خەرجکراوە، (3%)ی موچە بنەڕەتییەکانیان بۆ سندوقی خانەنشینی بگەڕێنەوەو بە قەرز لە سەریان هەژمار کراوە، بە جۆرێک؛ لەماوەی (1/1/20214 – 31/12/2024)؛
? هەر فەرمانبەرێکی پلە (1) بڕی (4 ملیۆن و 149 هەزار و 300) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (115 هەزار و 285) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (69 هەزار و 155) دینار لە موچەکەی دەبڕێت،
? هەر فەرمانبەرێکی پلە (2) بڕی (3 ملیۆن و 337 هەزار و 900) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (92 هەزار و 719) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (56 هەزار و 310) دینار لە موچەکەی دەبڕێت......

قەرزی سندوقی خانەنشینی لە سەر موچەخۆران

ئەگەرچی لە نوسینێكدا د. یوسف محەمەد شارەزایی سایی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، "شێوازی لێبڕینی (3%)ی لێبڕینی خانەنشینی بەو شێوەیەی لەو نوسراوەدا هاتوە، دەردەکەوێت کە ئەو لێبڕینە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی فیدڕاڵییەوە نییە، بەڵکو لەسەر خواستی دەسەڵاتدارانی هەرێمە. بەڵام ئەگەر لەسەر خواستی حکومەتی فیدڕاڵیش بێت، ئەوا داواکارییەکی ناڕەوایە و، لە ڕوی یاساییەوە هەڵەیە و لە هەمان کاتیشدا ستەمێکی گەورەیە لەفەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم "


پاڵپشت بە گشتاندنی دارایی ژمارە (4)ی ساڵی 2025 ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورستان؛
سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ساڵانی (2015 - 2024)، موچەخۆران (16) موچەی تەواویان وەرنەگرتووە، (44) موچەشیان بە لێبڕینەوە بۆ خەرجکراوە، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی دارایی موچەخۆران لەماوەی (36) مانگ و خانەنشینان لە ماوەی (6) مانگدا، ناچارن لەو موچانەی وەریان نەگرتووە یان بە لێبڕینەوە بۆیان خەرجکراوە، (3%)ی موچە بنەڕەتییەکانیان بۆ سندوقی خانەنشینی بگەڕێنەوەو بە قەرز لە سەریان هەژمار کراوە، بە جۆرێک؛ لەماوەی (1/1/20214 – 31/12/2024)؛
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (1) بڕی (4 ملیۆن و 149 هەزار و 300) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (115 هەزار و 285) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (69 هەزار و 155) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (2) بڕی (3 ملیۆن و 337 هەزار و 900) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (92 هەزار و 719) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (56 هەزار و 310) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (3) بڕی (2 ملیۆن و 696 هەزار و 200) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (74 هەزار و 894) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (44 هەزار و 936) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (4) بڕی (2 ملیۆن و 208 هەزار) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (61 هەزار و 333) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (36 هەزار و 800) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (5) بڕی (ملیۆنێک و 837 هەزار) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (51 هەزار) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (30 هەزار و 616) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (6) بڕی (ملیۆنێک و 552 هەزار و 300) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (43 هەزار و 119) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (25 هەزار و 871) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (7) بڕی (ملیۆنێک و 290 هەزار و 860) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (35 هەزار و 857) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (21 هەزار و 514) دینار لە موچەکەی دەبڕێت،
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (8) بڕی (ملیۆنێک و 48 هەزار و 550) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (29 هەزار و 126) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (17 هەزار و 475) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (9) بڕی (831 هەزار) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (23 هەزار و 100) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (13 هەزار و 860) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.
-    هەر فەرمانبەرێکی پلە (10) بڕی (633 هەزار و 400) دینار قەرزی لەسەر هەژمار کراوە دەبێت لە ماوەی (36) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (17 هەزار 594) دینار لە موچەکەی دەبڕێت، ئەگەر خانەنشینیش بووبێت دەبێت لە ماوەی (60) مانگدا قەزرەکەی پاکتاو بکات و مانگانە (10 هەزار و 556) دینار لە موچەکەی دەبڕێت.

رێنمایى ژمارە (4)ى سالى 2025 وەزارەتى دار ایى و ئابوورى هەرێم

 

خشتەى لێبڕینى 3% راگیراوەکانى خانەنشینى

 

شێوازی دابەشکردنی موچە لە 2014 - 2024

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی