سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەسرور بارزانی: موچە وەك كارتی فشار "قبوڵ نیە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 تەمموز 2025

مەسرور بارزانی: موچە وەك كارتی فشار

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 
درەو:

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵ (الشرق) باس لە پرسی موچەو پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر  وبەغداد دەكات: 
     بەغداد هەموو كارتێكی فشار بەكار دەهێنێت بۆ پەراوێزخستن و لاوازكردنی هەرێمی كوردستان، گەورەترین ڕێگری لەبەردەم پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەغدا ئیرادەی سیاسییە.
     بەکارهێنانی پرسی مووچە  وەك کارتی فشاری سیاسی، جێگەی داخە و ناكرێت موچە ببێتە كارتی فشار لە ناككیەكانی نێوان هەولێر و بەغداد.
     بەكارهێنانی موچەی خەڵكی وەك كارتی فشار جێگەی قبوڵكردن نیە
      بەپێی دەستوری عێراق خەڵكی مافی خۆیانە موچە وەربگرن بەبێ دواكەوتن و هیچ فشارێك.
     هیچ ئیرادەیەکی سیاسی لە بەغداوە نییە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 سەبارەت بە کەرکووک.
     ئێمە دەزانین کێ لەپشت ئەو هێرشانەوەیە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکان، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین لەم پرسەدا، هێرشەکان هاوکات بوون لەگەڵ واژۆکردنی گرێبەستی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کەرتی وزەدا.
     ئەمریکا هاوپەیمانمانە و زانیاریی هەواڵگری لەگەڵیدا ئاڵوگۆڕ دەکەین سەبارەت بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانمان، چونکە هەندێک لەو کێڵگانەی هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێن.
     "پێکهاتەی کورد دەیەوێت پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەشی خۆی بمێنێتەوە."
     دەرگای گفتوگۆ بۆ چارەسەر بە کراوەیی دەهێڵینەوە و ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی نوێ لەسەر دۆسیەی نەوت و گاز.
     پێویستە بەغدا سەرکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتنی هەموو عێراق بزانێت، وەک هەنگاوێک بەرەو بوونیادنانی متمانە.
     پێشوازیی لە دەستپێشخەریی ئاشتی و گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەین و داوا لە حکومەتی سووریا دەکەین دەرگا بۆ کوردەکان بکاتەوە و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
     کوردستان ڕێز لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکان دەگرێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئێران و دڵنیایی دا کە هەرێمی کوردستان "نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 17 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 18 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز