سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

داهاتی سلێمانی ئەم هەفتەیە (411%) زیادیكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تەمموز 2025

داهاتی سلێمانی ئەم هەفتەیە (411%) زیادیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی لە (17) ملیارەوە بۆ (87) ملیار دینار و بەڕێژەی (411%) زیادیكردووە.
ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە
 ?داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 19/7 – 25/7/2025: ( 87 ملیار و 229 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 8%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 92%ـی داهاتەكە بەشێوەی مەقاسە بووە واتا تەنیا نزیكەی (7) ملیار دیناری نەختینەیەو (80) ملیار دیناری مەقاسەیە.
?داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 12/7 – 19/7/2025:: ( 17 ملیار و 52 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 8%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 92%ـی داهاتەكە بەشێوەی مەقاسە بووە.
سایتەكە بڵاویكردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو هەفتەیە داهات بەڕێژەی (411%) زیادی كردووە. 
?داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له‌ ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه‌ 28%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 67%ی مەقاسە بووەو  5% به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.
 ?داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 62 ملیار و 14 ملیۆن دینار) بووە، كه‌ 34%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 64% به‌شێوه‌ی مەقاسە بووە. 

سایتەكە بڵاویكردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو مانگەدا داهات بەڕێژەی (91%) زیادی كردووە. 

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 14 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)