سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

وەزارەتی نەوت چاوەڕێی هەرێمە

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 تەمموز 2025

 وەزارەتی نەوت چاوەڕێی هەرێمە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
وەزارەتی نەوتی عێراق چاوەڕێی رونكردنەوەی حكومەتی هەرێم دەكات لەبارەی بڕی نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم، لیژنەكەی حكومەتیش سبەینێ راپۆرتی خۆی دەخوێنێتەوە.
ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی فیدراڵ چووە بەردەم لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق. بەپێی زانیارییەكان، لەم كۆبوونەوەیەدا كە تایبەت بووە بە پرسی تێكەڵكردنی نەوت عێراق لەگەڵ نەوتی ئێران و تۆمەتەكانی تایبەت بە قاچاخچێتیی، وەزیری نەوت لەبارەی كێشەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە" چاوەڕێی نوسراوی حكومەتی هەرێم دەكەن لەبارەی ئەوەی بۆچی بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ، لەبری  46 هەزار بەرمیل نەوت داوای 65 هەزار بەرمی دەكەن، بۆ ئەوەی لەبەرەنجامی رونكردنەوەی حكومەتی هەرێمەوە بتوانن رێگەچارەیەك بۆ كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بدۆزنەوە". 
وەزیری نەوتی عێراق سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاشكرایكرد، لەبارەی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە لەرێگەی بۆری عێراق- توركیا كە لە 25ی ئازاری 2023وە راوەستاوە، لەگەڵ حكومەتی هەرێم لەسەر زۆربەی بابەتەكان گەیشتونەتە رێككەوتن و تەنیا بڕی نەوت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی هەرێم كێشەی لەسەرە.
هاوكات؛ سەرچاوەكان لەناو حكومەتی هەرێمەوە باسلەوە دەكەن، لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، ئەو لیژنە وزارییەی كە هەفتەی رابردوو لەبارەی پرسی موچەو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دروستكرا، راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران. 
لەسەر بنەمای راپۆرتەكە، ئەنجومەنی وەزیران تەماشای پێشنیارو چاارەسەرەكان دەكات بەمەبەستی گەیشتن بە رەشنوسێكی كۆتایی رێككەوتن لەنێوان هەردوو حكومەتی بەغدادو هەرێم، بەمەبەستی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە 75 رۆژە دواكەوتووە، هاوكات لەگەڵ رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیا بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 40 خولەک

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 3 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 18 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت