سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ماڵپەری (بغداد الیوم): گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد شكستی هێناوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تەمموز 2025

ماڵپەری (بغداد الیوم): گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد شكستی هێناوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
ماڵەپەری (بغداد الیوم) پاڵپشت بە چەند سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار لەبەغداد بڵاویكردەوە، كە گفتوگۆكانی نێوان وەفدی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەبارەی موچەو نەوتەوە شكستی هێناوە، چاوەڕوان دەكرێت پارتی لە بەغداد بكشێتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە سیاسیەكان كە بە ماڵپەرەكەیان راگەیاندووە: وەفدی دانوستانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بەهۆی رەتكردنەوەی رادەستنەكردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان،لەلایەن وەفدی هەرێمەوە، ئەوەش خاڵی بنەڕەتی كێشەكانە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە وفدەكەی هەرێم دەسەڵاتی تەواوەتی نەبووە كە سازش بكات یان رێككەوتنی كۆتایی واژۆ بكات، هەروەها لە خشتەی كاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە سبەینێ بەرێوە بچێت هیچ بابەتێكی تایبەت بە موچەو رێككەوتنی نێوانیان نەبووە، ئەوەش وای كردووە كە بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان نیگەران بن. 
بەوتەی ئەو سەرچاوانە پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كشانەوەی وەزیرو بەرپرسەكانی دەدات لە حكومەتی فیدراڵی عێراق، وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بە نەناردنی موچەو رێكنەكەوتنیان بەرامبەر بە بەغداد.
 ئەم پێشهاتانەش كاریگەری دەبێت لەسەر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و كە ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو. 

 

هەرچەندە هەوڵ و نێوەندگیری بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی