سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مانگی رابردوو (32) خۆپیشاندان كراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تەمموز 2025

مانگی رابردوو (32) خۆپیشاندان كراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

پوختەی راپۆرتی ناڕەزایەتییەكانی مانگی حوزەیرانی 2025 
لەمانگی حوزەیرانی 2025 لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیان (32) چالاكی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، بایكۆت، گردبوونەوەیان رێكخستووە. 
•    (18) چالاكی لە سلێمانی، (8) چالاكی لە هەولێر، (1) چالاكی لە هەڵەبجە، (1) چالاكی لە ئیدارەی راپەرین، (4) چالاكیش لە ئیدارەی گەرمیان.
•    (16) چالاكی بۆ مووچە، (9) چالاكی بۆ داواكاری دامەزراندن، (3) چالاكی بۆ خزمەتگوزاری، (1) چالاكی بۆ ئیدانەكردنی جەنگ، (3) چالاكی داخوازی جیاجیا بوون.
•    لە میانەی چالاكییەكاندا لە سلێمانی 81 مامۆستا و چالاكوان و كادری سیاسی و میدیاكار دەستگیركراون، پاشان ئازاد كراون، یەك ررودای رفاندیش لەلایەن هێزێكی دەمامكدار لە دهۆك تۆمار كراوە، پاش ئەشكەنجەدان ئازاد كراوە.
•    هەندێك لە دەستگیركراوانی شاری سلێمانی، بەهۆی تدووتیژی هێزە ئەمنییەكان لەكاتی دەستگیركردنیان ئاسەواری لێدان بە گیانیانەوە دیاربووە.
•    دوو حاڵەتی پەشیمانكردنەوە (ئەوەی لە ئاستی میللی پێدەوترێت رادیۆ) لە دهۆك تۆماركراوە، هەدوو هاوڵاتییەكە لێدوانی رەخنەگرانەیان بڵاوكرایەوە، دواتر لێدوانی پەشیمانبوونەوەیان بڵاوكرایەوە.
•    بەهۆی هەڵمەتەكانی رێگری و دەستگیركردن، مانگی حوزەیران خراپترین بووە بۆ ئازادی رادەربڕین.
•    بۆ یەكەمین جار بوو، دەزگای ئاسایشی هەرێم داوای لێبووردنی لە دەستگیركراونی سلێمانی كرد. 
•    حوزەیران مانگێكی خراپ بوو بۆ پارێزبەندنی پەرلەمانتاران،  (سیپان ئامێدی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی لە دهۆك رفێندرا، عەلی حمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان، لە سلێمانی دەستگیركرا.

تۆڕی 19 بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین
لە كۆمەڵێك رێكخراوی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، پێكهاتووە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنسیپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 6 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 21 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت