هەواڵ
مەسرور بارزانی: بۆ موچە قسەم لەگەڵ سودانی كردووە
بڵاوکراوەتەوە لە : 25 حوزەیران 2025
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 25 حوزەیران 2025
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
?لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە سەبارەت بە كێشەی موچە، بە هیوان لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا كێشەكە چارەسەر ببێت.
?ئەگەر نەگەیشتینە ئەنجام لەگەڵ بەغداد لەسەر موچە، هەرچی پێمان بكرێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ بە كەمكردنی خەرجییەكان بەهەر جۆرێك بێت نایەڵین پەكی خەڵك بكەوێت ئەگەر نەشتوانین لەكاتی خۆی و وەكو پێویست لەم بارودۆخە هەموو مافەكانی موچەخۆران دابین بكەین، ئەوا بەپێی توانامان بێگومان ئەوە دەكەین و موچە دەدەین.
?بەغداد موڵكی تاكە لایەنێك نیە، ئێمە بچین و سواڵكەر بین و ئەوان خاوەن ماڵ بن
?بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین مافە دەستورییەكانمان كە لە دەستوری عێراقدا هاتووە كەمبكرێتەوە.
?سکاڵای هەندێک لایەنی ناوخۆ ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ دەستێوەردانی دادگای فیدراڵی لە بابەتی مووچە
?نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كارێكی نادەستورییە.
? نەدەبوو مووچەخۆرانی هەرێمی تێكەڵی هیچ كێشەو گرژییەك بكرێن.
? بە پشتیوانی خوداو خەڵكی كوردستان، ئەم قەیرانە بەرەو كۆتایی دەڕوات.
? لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد بەردەوام لە پەیوەنديدابووین بۆ چارەسەكردنی ئەو قەیرانە.
? شەوی رابردوو، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە، بۆ چارەسەكردنی ئەو قەیرانە.
?بە خۆشخاڵییەوە رایانگەیاند، كە ئامادەن و لەم یەك دوو رۆژەدا شاندێك بنێرن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەقینە لەسەر ئەم بابەتەو، چارەسەكردنی كێشەی مووچە.
? هیوادارم لەماوەیەكی زۆر نزیكداو لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بگەین بە ئەنجامێكی ئەرێنی.
?واژۆکردنی ڕێککەوتنەکانمان لە ئەمەریکا مافێکی دەستووری هەرێمی کوردستانن، هیچ خاڵێکی نایاسایی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان نەبووە تا حکوومەتی عێراق مووچەی ببڕێت
?ئەو شاندەی عێراق دێتە هەولێر لە ئاستێکی باڵا دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بڕیار بدات