سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەبو كاروان بە سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 حوزەیران 2025

ئەبو كاروان بە سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی یەكەمی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، ئەبوكاروان بە سكرتێری حزبی شیوعی و هیوا عومەر بە جێگری سكرتێر هەلبژێردرا.
رۆژی چوارشەممە 18-6-2025 كۆنگرەی هەشتەمی حزبی شیوعی كوردستان لەژێر دروشمی پێشنیاركراو (ئازادی.. دیموكراسی.. مافی بڕیاردانی چارەنووس.. سۆسیالیزم) لە شاری دهۆك بەڕێوە چوو، لە كۆنگرەدا (19) كەس بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی یەكەمی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی ئەبو كاروان بە سكرتێری حزبی شیوعی و هیوا عومەر بە جێگری سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردرا.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی هةڵبژێردران كە پێكهاتوون لە:
-    هۆگر چەتۆ
-    سوبحی مەهدی
-    نیعمەت هەڵەبجەیی
-    بابا عەلی 
-    رێبەر ئامێدی

-     یەکەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی عێراقدا لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حزبی شیوعی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە ‌و پەیڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان.

-    لە ئایاری ١٩٦٦دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حزبدا لە کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراق و، لە ئایاری ١٩٦٩دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست ‌و بەرنامەیەکی نیشتمانی ‌و دیموکراسی داڕشت.

-    لە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی کە لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١دا ھاتەکایەوە، رێکخراوی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆنگرەی خۆی لە (٣٠/٦/١٩٩٣)دا بەست و حزبی شیوعی کوردستان ـ عێراقی وەک درێژەپێدەری رێکخراوی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند.

-    بە بڕیاری کۆنگرەی پێنج ۳۱ی ئاداری ۱۹۳٤ حزبی شیوعی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی شیوعی کوردستانە، بەوپێیەی شیوعیەکانی کوردستان مێژووی تێکۆشان و قوربانیدانیان هاوکاتە لەگەڵ مێژووی تێکۆشانی شیوعیەکانی عێراق. 

-    حزبی شیوعی کوردستان، لە ۳۰_٦_ ۱۹۹۳ تا ئێستا تاکە حزبی کوردستانیە لە کۆنگرەکانیدا چەند جارێک ئاڵۆگۆڕی لە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیدا کردووەو تا ئێستا چوار هاوڕێ لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراون:
۱_هاوڕێ عومەر عەلی شێخ (ابو فاروق)
۲_هاوڕێ کەریم ئەحمەد
۳_هاوڕێ کەمال شاکر
٤_هاوڕێ کاوە مەحمود

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 9 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت