سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سبەینێ بزووتنەوەی گۆڕان كۆنفرانس دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئایار 2025

سبەینێ بزووتنەوەی گۆڕان كۆنفرانس دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:
سبەینێ بەسەرپەرشتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بزووتنەوەی گۆڕان(گۆڕانی گردی زەرگەتەو گۆڕانی كوردسات)  لە هۆڵی یانەی ئاشتی لە شاری سلێمانی كۆنفرانس دەكات.
كۆنفرانسەكەی سبەینێی بزووتنەوەی گۆڕان، بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان (251) كەس ئامادەبێت نیساب تەواو دەبێت، بەپێی رێوشوێنەكان، سبەینێ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەردوو دەستورەكە دەخاتە دەنگدانەوە  ئەوەی دوو ئاراستەكەی گۆڕان پێشكەشی كۆمسیۆنیانكردووە:
-    دەستورێك لەلایەن یاسین حەمە عەلی رێگەپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان گردی زەرگەتەوە پێشكەشكراوە.
-    دەستورێك لەلایەن زمناكۆ جەلال رێگەپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕانی كوردساتەوە پێشكەشكراوە.
هەركامیان دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنا ئەوەیان لەناو كۆنفرانس كاری پێدەكرێت:
-    ئەگەر دەستورەكەی یاسین حەمە عەلی رێگەپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان گردی زەرگەتە دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنا ئەوا وەك پێشتر رێكخەر و ئەندامانی جڤات لەناو كۆنفرانس هەڵنابژێردرێت و دەستكاری ئاڵاو لۆگ و پەیڕەو ناكرێت، هەرچەندە كۆمسیۆن داوای كردووە سەركردایەتی لەناو كۆنفرانس هەڵبژێرێت.
-     ئەگر دەستورەكەی زمناكۆ جەلال رێگەپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕانی كوردسات، پەسەندكرا ئەوا بەپێی ئەو پەڕەوە نوێیەی ئامادەكراوە لەناو كۆنفرانس ( ئەندامانی جڤات و رێكخەر ) هەڵدەبژێردرێن.
بزووتنەوەی گۆڕانی گری زەرگەتە بەشێكیان هەڵمەتێكیان دەستپێكردووەو دەڵێن بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین دەستورەكەی بزووتنەوەی گۆڕان كە كاك نەوشیروان مستەفا بەدەستی خۆی نوسیویەتی دەستكاری بكرێت، بزووتنەوەی گۆڕانی كوردسات، دەستورێكی نوێیان داناوەو سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی لەخۆ دەگرێت و رێكخەر و سەركردایەتی لەناو كۆنفرانس هەڵدەبژێرێت.  

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی