سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆنەبوەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئایار 2025

  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆنەبوەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 
درەو:
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو لەسەر پرسی پرۆژەی روناكی (كارەبای 24) كاتژمێری  و موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵام كۆبوونەوەكەنەكرا.
بەپێی كارنامەی ژمارە (151)ی ئەنجومەنی وەزیران كە وێنەیەكی بۆسەرجەم وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رویشتووە داواكراوە رۆژی چوارشەممە كاتژمێر (10) كۆبوونەوەو لەسەر سێ پرس گفتوگۆبكەن لەوانە:
یەكەم/ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی بڕیـاری ئەنجـومەنی وەزیـران سـەبارەت بە پـڕۆژەی ڕوونـاکی و دەستەبەرکردنی کارەبای (24) کاتژمێری و کەمکــردنەوەی تێچــووی بەکارهێنــان.
دووەم/ بەدواداچوونی خەرجكردنی موچەی مانگی نیسانی 2025.
سێەم/ ڕاسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەسـتراو بە وەزارەت لەلـایەن ئەنجـومەنی وەزیـران بـۆ هەمـاهەنگی و هاریکاری دەستەی هاوبەشـی وردبینـی هەردوو دیـوانی چـاودێری دارایـی فیـدرار و هەرێمـی کوردسـتان

بەڵام بەبێ هیچ رونكردنەوەیەك كۆبوونەوەكە نەكرا، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەهۆی تەواونەبوونی پرۆژەی روناكی (كارەبای 24) كاتژمێری نەكراوە، كە بڕیاربوو كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە پرۆژەكەدا بكرێت و لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە بگوازرێتەوە بۆ ناو ئەنجومەنی وەزیران و حكومەت، لەگەڵ دیاریكردنی نرخی كارەبا، بۆیە ئەو رەشنوسە تەواو نەبووەو كێشەی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا چارەسەر نەكراوە بۆیە واتا دوو تەوەری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەنەبووە بۆیە كۆبوونەوەكە نەكراوە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 18 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت