سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی و پارتی بۆ لیستی هاوبەش كۆدەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئایار 2025

یەكێتی و پارتی بۆ لیستی هاوبەش كۆدەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دانوستانیان بۆ پێكهێنانی حكومەت راگرتووەو سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ پێكهێنانی لیستی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتیش سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ پێكهێنانی بەرەو هاوپەیمانێتی بۆ پەرلەمانی عێراق.
لەدوای كۆبوونەوەكەی دووكانی نێوان وەفدی باڵای پارتی و یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی كە لە 28ی نیسان بەڕێوەچوو ، كۆبوونەوەی تر بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت لەنێوان هەردولادا نەكراوەو هیچ وادەیەكیش دیارینەكراوە بۆ كۆبوونەوەی نێوانیان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
سەرچاوەیەكی باڵا بە (درەو)ی راگەیاند: كۆبوونەوەكەی دووكان هیچ ئەنجامێكی نەبوو ئەو كۆبوونەوەیە لەبری كردنەوەی دەرگاكان، بەتەواوی دەرگاكانی داخست، هەرچەندە هەوڵ هەیە بۆ كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری نێوان هەردولا، بەڵام بەهۆی چوونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ ئەمریكا كە پێدەچێت 15 بۆ 20 رۆژی پێبچێت، رەنگە كۆبوونەوەی پێكهێنانی حكومەت جارێ نەكرێت، هەردوولا گەرم و گوڕ نین بۆ زوو پێكهێنانی حكومەت و چاوەڕێی پێشهات و گۆڕانكاریییەكانن لە ناوچەكەدا رووبدات، هەندێك پێیان وایە ئەگەر گفتوگۆكان بەمشێوەیە بەڕێوەبچن رەنگە پێكهێنانی حكومەت بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بەڵام وەفدی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی لیستی هاوبەش بۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبنەوە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كۆبوونەوەكە لەسەر ئاستی دامەزراوەی هەڵبژاردنی هەردوولا دەبێت، گفتوگۆ و كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی تایبەت دەبێت لەسەر پێكهێنانی لیستی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان (نەینەوا، كەركوك، سەڵاحەدین، دیالە).
بڕیارە هەڵژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە 11/11/2025 بەڕێوەبچێت، كۆمسیۆن ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانی كردووەتەوە.
لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێمی كوردستانیش لەلایەكی ترەوە سەرقاڵی گفتوگۆی پێكهێنانی بەرەو هاوپەیمانین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، (درەو) زانیویەتی كۆبوونەوەو گفتوگۆ و كۆبوونەوەی جیاجیا لە نێوان (نەوەی نوێ، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هەڵوێست،بەرەی گەل، د. یوسف و گروپێك لە پەرلەمانتاران) كراووەو هەموولایەنەكان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ پێكهێنانی ئەوبەرەیە.
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 18 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت