سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەڵەبجە بووە (19) یەمین پارێزگای عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 نیسان 2025

هەڵەبجە بووە (19) یەمین پارێزگای عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبەجەی پەسەندكردو هەڵەبجە بووە (4)یەمین پارێزگای هەرێم و (19)یمین پارێزگای عێراق

لە دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، مەشهەدانی و مەندەلاوی دانشتنەكەیان بەجێهێشت.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرەتای دانیشتنەكەدا كۆبوونەوەكەی جێهێشت و موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی بەڕێوەبرد، هەرچوار مادەكەی خستە دەنگدانەوە مادە بە مادە پەسەندكران، دواتر یاسر مالكی لە دەوڵەتی یاسا ناڕەزایی دەربڕی بۆیە موحسین مەندەلاویش دانشتنەكەی جێهێشت، دواتر شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە شوێنی سەرۆكی پەرلەمان دانیشت و كۆی پرۆژە یاساكەی خستە دەنگدانەوەو پرۆژە یاساكە پەسەندكرا، بەڵام بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنە شیعەكان ناڕازیبوون و واژۆیان كۆكردەوە لە دژی پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە، بەڵام سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان ئامادەبوون.
شاخەوان عەبدووڵا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەداخەوە خاوەنی بەڵێنەکانیان نەبون، هەم سەرۆکایەتی پەرلەمانیان بەجێهێشت، هەم بەشێکیان پەرلەمانیان بەجێهێشت.

 

پرۆژە یاساكە لە (4) مادەو هۆكاری دەرچواندنی پێكهاتووە.

پارێزگای هەڵەبجە لە (2) قەزاو (3) ناحیە پێكهاتووە

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی