هەواڵ
فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای كوێخا موبارەك دەرچوو
بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئاب 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئاب 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
( درەو میدیا):
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا كەلە 7/8/2018 دەرچووەو ئاراستەی پۆلیسی چەمچەماڵكراوە داوای دەستگیركردنی عەبدوڵای كوێخا موبارەك دەكات.
بەپێی نوسراوەكەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/ جوڵانەوەی تاوان/ تاوان, بە ژمارە ( 18299) لە 17/7/2018 كە بۆ بنكەی پۆلیسی چەمچەماڵ نێردراوە داوای دەستگیركردنی ( عەبدوڵای كوێخا موبارەك) دەكات و نوسراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە باژێروانی مەكۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان, لەبەرئەوەی فەرمانی دەستگیكردنی هەیە, دەستگیری بكەن.
پێشتر عەبدوڵای كۆێخا موبارەك لە نوسێنێكدا رەخنەی توندی لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی گرتبوو, هەربۆیە ناوبراو لەرێگەی بریكار و پارێزەرەكانیەوە سكاڵای یاسایی تۆماركردووە.
عەبدوڵای كوێخا موبارەك كە باژێروانی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان بوو لە مانگی رابردوودا دەستی لەكاركێشایەوە.
.jpg)