سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

مەكگۆرك: هەڵبژاردنەكانی هەرێم پرسێكی ناوخۆییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئاب 2018

مەكگۆرك: هەڵبژاردنەكانی هەرێم پرسێكی ناوخۆییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایدەگەیەنێت دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكان پرسێكی تایبەتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستانە.
مەكگۆرگ لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوێتی:" سەرۆك وەزیران بارزانی راست دەكات، ئێمە روونمانكردەوە كە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكان پرسێكی ناوخۆییە و لە كۆتاییدا سەركردەكانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانەكەی دۆخی هەرێم و عێراق لەبەرچاودەگرن و هەر دەنگۆیەكیش پێچەوانەی ئەوە بێت راست نیە".
لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی بەشێك لە حزبەكانی هەرێمی كوردستان رایانگەیاند كە مەكگۆرك داوایكردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاری 30 مانگی ئەیلولی داهاتوو بكرێت دوابخرێت و لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند ئەو هەواڵانە راست نین كە باس لەوەدەكەن مەكگۆرك داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كردووە.

https://twitter.com/brett_mcgurk/status/1027216906774896642

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا