سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەپیکور ناڕازییە لە رێکار و ھەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئازار 2025

ئەپیکور ناڕازییە لە رێکار و ھەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان “ئەپیكۆر” رایگەیاندووە:
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە
نیازێکی پاکەوە دەستیان بە گفتوگۆ کرد لەگەڵ حکومەتی عێراق و نوسینگەی
سەرۆکوەزیرانی فێدراڵ محەممەد شیاع سوودانی، بە ئامانجی گەیشتن بە
بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری عێراق-تورکیا،
بەشێوەیەک ئەو بڕیارە ھاوتەریب و گونجاو بێت لەگەڵ رێککەوتنە یاساییەکانمان و
بوودجەی عێراق.
ئەمڕۆ بۆمان روونبوویەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نیە گفتوگۆ لەسەر
چارەسەرێک بکات کە تێیدا رێز لە گرێبەستەکانی ئێمە بگرێت، ھەوڵدەدات پرۆسە
و رێگەیەک بگرێتەبەر کە بەشێوەیەکی تاکلایەنە جێگرەوەیەک بۆ چوارچێوە
یاساییەکە و گرێبەستە بەرکارەکانمان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
دابنێت.
ئەم ھەنگاوانەی وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق قبوڵکراو نین، کۆمپانی ا
ئەندامەکانی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)، ئامادە نین دەستبە
ھەناردەکردنەوەی نەوت بکەن، ھەتا ئەوکاتەی پابەندبوونێک لە حکومەتی عێراقەوە
نەبێت و تێدا رێز لە گرێبەستەکانمان بگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندبوون و دڵنیایی
ھەبێت لەبارەی شێوزای وەرگرتنی پارەی فرۆشی نەوت، لە رابردوو و بۆ
داھاتووش.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی