سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەقی رێككەوتنی نێوان مەزڵوم كۆبانی و ئەحمەد شەرع

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئازار 2025

دەقی رێككەوتنی نێوان مەزڵوم كۆبانی و ئەحمەد شەرع

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

بە پشتبەستن بە کۆبونەوەیەک کە لە نێوان ئەحمەد شەرع،  سەرۆكی كاتی سوریاو مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە رۆژی دووشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، لەسەر ئەمانەی خوارەوە ڕێککەوتن کرا:

1-دەستەبەرکردنی مافی هەموو سوریاکان بۆ نوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسی و هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی، بەبێ گوێدانە پاشخانی ئاینی و نەتەوەیی.
2-پێکهاتەی کورد پێکهاتەیەکی ڕەسەنی دەوڵەتی سوریایە، دەوڵەتی سوریاش مافی هاوڵاتیبوون و هەموو مافە دەستورییەکانی زامن دەکات.
3-راگرتنی ئاگربەست لە تەواوی خاکەکانی سوریا.
4-تێکەڵکردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە ئیدارەی دەوڵەتی سوریا، لەوانە، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و عازییەکان.
5-دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە سورییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و پاراستنیان لەلایەن دەوڵەتی سوریاوە.
6-پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی سوریا لە شەڕی دژی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو هەڕەشەکانی سەر ئاسایش و یەکڕیزی وڵاتەکە.
7- رەتکردنەوەی بانگەوازەکانی دابەشبوون و گوتاری رق و كینەو هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ناتەبایی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریادا.
8- لیژنه جێبەجێكارەكان کاردەکەن بۆ جێبه جێکردنی رێککەوتننامەكە بە جۆرێك لە كۆتایی ئەمساڵ تێنەپەڕێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 18 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)