سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ناوە سڕكراوەكانی بڵاوكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئاب 2018

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ناوە سڕكراوەكانی بڵاوكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا ناوە سڕاوەكانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "پێویستە لەو ماوەیەی كە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاریكراوە سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ دووبارە چالاككردنەوەی ناوەكانیان بۆ ئەوەی بتوانن لە رۆژی دەنگداندا دەنگ بدەن".
كۆمیسیۆن لە سێ خاڵدا زیاتر رونی دەكاتەو: 

1-سەرجەم ئەو ناوانەی كە لە تۆمارەكەدا ناوەكانیان و فۆرمی خۆراك و زۆرینەی زانیارییە كەسێتیەكانیان هاوشیوەیە لەگەڵ كەسێكی دیكە، ئەوا هەردوو ناوە لێكچووەكە سڕكراون.

2-سەرجەم ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە سەرو 90 ساڵەوەیە ناوەكانیان سڕاكراوە لە تۆمارەكەدا.

3- ئەو پلە باڵایانەی كە مووچەكانیان بەرزە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بریكاری خۆراكیان بڕدراوە و و فۆرمی خۆراكیان نەماوە، ناوەكانیان لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بەسەر بنكەكاندا دابەشكراوە و پێویستە سەردانی بنكەكان تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ دیاریكردنی ناوەندی دەنگدانی نزیك لە شیونی نیشتەجێبونی خۆیان.

لینكی لیستی ناوە سڕكراوەكان:

ناوە لێكچووە سڕكراوەكان

ناوە سڕكراوە سەرو 90 ساڵەكان

ناوە سڕكراوە بێ بنكەكان
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی