سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

685 هەزار دیناری مانگانە بۆ خێزان خوار هێڵی هەژارییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 شوبات 2025

685 هەزار دیناری مانگانە بۆ خێزان خوار هێڵی هەژارییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
ئەنجامەکانی روپێوی ئابوری و کۆمەڵایەتی خێزان لە هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ دەریدەخات ئەو خێزانانە مانگانە ٦٨٥٠٠٠ دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێڵی هەژاریی.
ئه‌م رووپێوه‌ له‌لایه‌ن (ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم) به‌ هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی (بانكی نێودەوڵەتیی) ئه‌نجامدرا لە لە ۱٥ـ ۷ـ ۲۰۲۳ دەستیپێکردو لە ۱٥ـ ۷ــ ۲۰۲٤ کۆتایی پێهات. مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی رووپێوه‌كه‌ زانینی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزانه‌كانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و چه‌ندین بواری جۆراو جۆر له‌رێگای پرسیارنامه‌یه‌ك کە پێکهاتووە له‌ ۲٥ به‌ش‌ کە بابەتەکانی‌ (تایبه‌تمه‌ندییه‌ دیمۆگرافییه‌كانی خێزان، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، نیشته‌جێبوون، پێوانه‌كردنی جه‌سته‌، كارو بێكاری، ئاسایشی خۆراك، كشتوكاڵ، به‌شه‌خۆراك، داهات و خه‌رجی تاك و خێزان، قه‌رز و سولفه‌، دادپه‌روه‌ری و...)  له‌خۆوه‌ ده‌گرێت. 
گرنگترین نیشاندەرەکانی ئەم رووپێوە هەژمارکردنی هێڵ و رێژەی هەژاریی، خەرجی و داهاتی تاک و خێزانە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە:

هه‌ژاریی
هێڵی هه‌ژاریی هه‌ژماركراو ١٣٧,٠٠٠ دینار بۆ هه‌ر تاكێك له‌ مانگێك بۆ ساڵی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤، بۆ نموونە لە هەرێمی کوردستان قەبارەی خێزان پێکهاتووە لە ٥ کەس، واتە ئەو خێزانانە مانگانە ٦٨٥٠٠٠ دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێڵی هەژاریی.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت