سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆبونەوەی سێقۆڵی (ئیدارەی خۆسەر+ هەسەدە+ مەسەدە)

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 شوبات 2025

كۆبونەوەی سێقۆڵی (ئیدارەی خۆسەر+ هەسەدە+ مەسەدە)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
(درەو):
?راگەیەندراوی كۆبوونەوە سێقۆڵییەكە..
(ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا)و (ئەنجومەنی سوریای دیموكرات- مەسەدە)و (هێزەكانی سوریای دیموكرات- هەسەدە) كۆبوونەوەی هەماهەنگییان ئەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سوریاو رەوتی گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا.
كۆبوونەوەكە جەختی كرد لەسەر دەستپێكردنی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی ناوخۆیی لەگەڵ نوێنەرو دەستەبژێریی توێژەكانی كۆمەڵگە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش لەپێناو بەدیهێنانی بەشدارییەكی كاراو گشتگیری هەموو پێكهاتەكان لە پرۆسەی سیاسیدا.
ئامادەبووان جەختیان كرد لەسەر بایەخی ئەو دیالۆگەی لەگەڵ دیمەشق هەیە، سوربوونی خۆیان نیشاندا لەسەر دیالۆگەكەو پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو بابەتانەی خراونەتەڕوو، ئەمەش لەڕێگەی گەیشتن بە میكانیزمی گونجاوی جێبەجێكردن، وەكو تێكەڵكردنی دامەزراوە سەربازیی و ئیدارییەكان و، گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەكان بۆ ناوچە رەسەنەكانی خۆیان.
كۆبوونەوەكە ئاماژە كرا بە پێویستیی گەیشتن بە پرۆسەی ئاگربەست، ئەمەش وەكو گەرەنتییەك بۆ بەرەوپیشچوونی گفتوگۆ. داوای لە ئیدارەی نوێ لە دیمەشق كرد لەمبارەیەوە بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵسێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی