سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كەمكردنەوەی موچەی پلەكانی (1،2،3)ی فەرمانبەران

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 شوبات 2025

كەمكردنەوەی موچەی پلەكانی (1،2،3)ی فەرمانبەران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

بەهۆی هاوتاكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد، موچەی فەرمانبەرانی پلە (1،2،3) كەمدەبێتەوە بەجۆرێك پلە (1) موچەكەی (66 هەزارو 500) دینارو پلە (2) موچەكەی (61 هەزارو 250) دینارو پلە (3) موچەكەی (36 هەزارو 750) دینار كەمدەبێتەوە

عەبدولقادر ساڵح  شارەزای یاسایى ( دبلۆمى باڵا لە یاساى گشتى) و توێژه‌ر له‌ بوارى وه‌زیفه‌ى گشتى  بڵاویكردووەتەوە:

لەم رۆژانەدا باس و خواسێکى گەرم هەیە لەسەر هاوتاکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و عێراق بەپێى ئەو خشتەیەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە بڕیارى ژمارە (400) لە ساڵى 2015 متمانەى پێداوە، لەم هاوتا کردنەکەدا سەرەراى ئەوەى فەرمانبەرانى هەرێم بەهۆى راگرتنى پلەبەرزکردنەوەوە  مانگانە  سەدان هەزار دینار زیانیان بەرکەوتووە، لەم هەنگاوەشدا پلەکانى (1) و (2) و (3) بەهەمانشێوە جارێکى دیکە هەریەکەیان بەپێى بڕى مووچەکانیان زیانیان بەردەکەوێتەوە و دەیان هەزار لە مووچەکانیان کەم دەبێتەوە، وەک لە خوارەوە روونى دەکەینەوە :
 ئەگەر نمونەى فەرمانبەرێک وەربگرین  کە دەرچووى زانکۆ بێت کە دەرماڵەى بڕوانامەکەى بریتییە لە (45%) ى مووچەى بنەڕەتى  و یەک دەرماڵەى ناجێگیریشى بۆ حساب بکەین بەرێژەى 30% مووچەى بنەرەتى ،  ئەوا لەبەرەنجامى هاوتاکردنەکەوە بەپێى پلەکانیان بەم رێژانە مانگانە لە مووچەکانیان کەم دەبێتەوە :
ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (1) دا مانگانە بڕى (66.500) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە
ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (2) دا مانگانە بڕى (61.250) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە
ئەو فەرمانبەرەى لە پلەى (3) دا مانگانە بڕى (36.750) دینار لە مووچەکەى کەم دەبێتەوە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی