سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

سۆمۆ چی لە‌ نە‌وتی ھە‌رێم دە‌كات ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 شوبات 2025

سۆمۆ چی لە‌ نە‌وتی ھە‌رێم دە‌كات  ؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

فە‌رھاد حە‌مزە‌ -كە‌ركوك
دوای ھە‌وڵێكی زۆری كۆمپانیا بیانیە‌كانی ھە‌رێم ، دوای لە‌ دە‌رگادانێكی بێوچانی وڵاتانی زلھێز تاحكومە‌تی  عێراق ناچاربكە‌ن  بە‌دە‌ست پێكردنە‌وە‌ی ھە‌ناردە‌كردنی نە‌وتی ھە‌رێم  ئە‌وە‌بوو لە‌سە‌‌رە‌تای ئە‌م مانگە‌دا پە‌رلە‌مانی عێراق ھە‌مواری یاسای بودجە‌ی ساڵی ٢٠٢٥ كردە‌وە‌و رازی بوون بە‌ پێدانی ١٦ دۆلار بە‌رامبە‌ر بە‌رھە‌م ھێنانی ھە‌ر بە‌رمیلێك لە‌ نە‌وتی ھە‌رێم ٠ ئێستاش واپێدە‌چێت ئە‌وە‌ندە‌ی نە‌مابێت پرۆسە‌كە‌ دە‌ست پێبكاتە‌وە‌ ، ئە‌وە‌ی لێرە‌دا جێگای  پرسیارە‌ ئە‌وە‌یە‌  ئە‌و نە‌وتە‌ی رۆژانە‌  رادە‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ دە‌كرێت چی بە‌سە‌ر دێت ؟ من وە‌ك رای شە‌خسی خۆم لە‌و بروایە‌دام ئە‌و نە‌وتە‌ی ھە‌رێم رادە‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی دە‌كات پێویستە‌ لە‌ رێگە‌ی بۆری كە‌ركوك خورماڵە‌وە‌ رە‌وانە‌ی تانكیە‌كانی كۆمپانیای نە‌وتی باكوور بكرێت و تێكە‌ڵ بە‌ نە‌وتی خاوی كە‌ركوك  ببێت، لە‌وكاتە‌دا حكومە‌تی  ھە‌رێم مافی ئە‌وە‌ی نیە‌ لە‌ چارە‌نووسی نە‌وتە‌كە‌ی بپرسێت تە‌نھا مافی وە‌رگرتنی ١٦ دۆلارە‌كە‌ی دە‌بێت بە‌رامبە‌ر رادە‌ستكردنی ھە‌ر بە‌رمیلێك نە‌وت ٠ بە‌بروای خۆم ئە‌م نە‌وتە‌ی ھە‌رێم  ھە‌ناردە‌ ناكرێت بە‌ڵكو دە‌خرێتە‌ خزمە‌ت بە‌كاربردنی ناوخۆی وڵاتە‌وە‌ چونكە‌ لە‌ كاتی ئێستادا وە‌زارە‌تی نە‌وت گروتینێكی چاكی خستوە‌تە‌ سە‌ر پە‌رە‌پێدانی پاڵاوگە‌كان پێویستیان  بە‌ نە‌وتی خاو ھە‌یە‌ ٠ لە‌م بارە‌دا وە‌زارە‌تی نە‌وت لە‌ سێ لاوە‌ قازانج دە‌كات:-
یە‌كە‌م :- پركردنە‌وە‌ی پێویستی پاڵاوگە‌كان٠
دووە‌م :- لە‌و پشكە‌ی عێراق ھە‌ناردە‌ی دە‌رە‌وە‌ی دە‌كات  كە‌م نابێتە‌وە‌ كە‌  رێكخراوی ئۆپك بۆی دیاری كردووە‌ ئە‌و كاتە‌ پێویست ناكات بە‌رھە‌م ھێنانی نە‌وتی باشوور كە‌م بكرێتە‌وە‌٠
سێیە‌م :- ئە‌و برە‌ پارە‌یە  بۆ عێراق دە‌گە‌رێتە‌وە‌ كە‌ لە‌ حاڵە‌تی ھە‌ناردە‌ی نە‌وتە‌كە‌ وە‌ك باج بە‌ توركیای دە‌دات ٠
 بە‌ڵام ھە‌ر كاتێك كۆمپانیای Bp لە‌ كێڵگە‌كانی كە‌ركوك دە‌ست بە‌كار بوو  بە‌رھە‌می نە‌وتیان زیاد كرد دوور نیە‌ ئە‌و كاتە‌ بیرێك لە‌  ھە‌ناردە‌كردنی زیادە‌ی بە‌رھە‌م بكە‌نە‌وە‌ ٠

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت