هەواڵ
مەسعود بارزانی: دوو مانگی تر حكومەت پێكدێت
بڵاوکراوەتەوە لە : 24 کانوونی دووەم 2025
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 24 کانوونی دووەم 2025
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنی شەمس:
?سەرەڕای هەموو ئەو پیلانانەی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەركەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا.
?هەندێك لە هێزەكانی بەغدادو ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ بەشداربوون لەو پیلانە، ئامانجیان ئەوەیە پارتی بشكێنن و دووچاری شكست و دابەشكردنی بكەن.
?لەسەرەتاوە وتومانە ڤیتۆمان لەسەر كەس نیەو شایستەی هەڵبژاردن دەكرێتە پێوەر، بۆ پێكهێنانی كابینی نوێی حكومەت.
?لەدواین دیداری وەفدی پارتی لەگەڵ یەكێتی هەنگاوی گەورەیان بڕیوە، ئومێد دەكەین بەمزوانە بگەنە رێككەوتن و حكومەت پێكبهێنن.
? جێگەی قبوڵكردن نیە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بگاتە هەڵبژاردنی عێراق لە مانگی 10 وەك هەندێك وا دەڵێن پێویستە و چاوەڕێ دەبین لەماوەی دوو مانگی تر حكومەت پێكبێت.
?بەداخەوە لە بەغداد یەك لایەن بڕیار نادات، كۆمەڵێك لایەنن، هەندێك لەو لایەنانە نیەتیان خراپە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان و، تەنانەت بەرامبەر عێراقیش.
?ئەو لایەنانە رێگرن لە چارەسەركردنی كێشەكان كە نەیانتوانیوە شەقامێك لە ناوەڕاست و باشوری عێراق دروست بكەن.
?سودانی ئاستەنگی زۆری لەبەردەمدایە، لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم رێككەوتووە لەسەر زۆرێك لە پرسەكان، بەڵام رێگەنادەن رێككەوتنەكان جێبەجێبكات.
?زۆرجار بیرمان لە كشانەوە كردووەتەوە لە پرۆسەی سیاسی، ئێمە عەوداڵی پۆست نین و بابەتەكە پۆست نیە، بەڵكو پرسی مافی نەتەوەیی و شكۆی گەلەكەمان و هاوبەشی راستەقینەیە.
?رێككەوتنمان لەسەر سێ بنەما كردووە، سازان و هاوسەنگی و هاوبەشی، عێراق دەبێت لەسەر ئەم سێ بنەمایە ئیدارە بدرێت، بەبێ ئەمانە كێشەكان چارەسەرناكرێت.
?ئەگەر بگەینە قەناعەتی تەواو نائومێدی بەوەی ئەو سێ بنەمایە كۆتایی هاتووە، هیچ پێویست ناكات لە حكومەتێكدا بەشداربین كە هیچ راو دەسەڵاتێكمان نەبێت تیایدا.
?لە كەناڵی فەرمییەوە هەڕەشە لە عێراق كراوە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریكاوە، بەوەی ئەگەر گروپە چەكدارەكان لە هێرشكردن بۆ سەر ئیسرائیل نەوەستن، عێراق روبەڕوی هێرش دەبێتەوە.
?من هیچ گومانێكم نیە لەوەی لەئایندەدا نەتەوەیی كورد مافی خۆی بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئەوە لەسەر مەسەلەی كات وەستاوە، بەڵام من دژی ئەوەم كورد پەنا بەرێت بۆ توندوتیژی و چەك لە هیچ بارودۆخێكدا.
? ئەگەر پارتی كرێكاران دەیەوێت بمێنێتەوەو رۆڵی هەبێت لە ئایندەدا پێویستە واز لەشەڕكردن بهێنێت، چونكە شەڕ بەردەوام ناكۆكییەكان دەوروژێنێت، ئەگەر یەكێك ناچاربێت بەرگری لەخۆی بكات ئەوە شتێكی ترە.
? من ئامۆژگاری مەزڵوم عەبدیم كرد كە نائومێد نەبێت و پەنا بۆ دیالۆگ بەرێت، ئامۆژگاریم كرد بە ئاراستەی یەكخستنی گوتاری كورد و یەك هەڵوێستی هەنگاو بنێت
?پەیوەندییەكی باشمان هەیە لەگەڵ توركیا، ئومێد دەكەین بتوانین ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچە بەكاربهێنین، دەكرێت رۆڵ لە كێشەكانی سوریاش ببینین.
?دەسەڵاتدارانی توركیا زمانیان گۆڕاوە، لە رابردودا بە ناوی كوردستان توڕە دەبوون، بەڵام ئێستا باس لە برایەتی كوردو تورك دەكەن.